300 بنەماڵەی داعش دەگەڕێنەوە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i418134-300_بنەماڵەی_داعش_دەگەڕێنەوە_عێراق
بەرپرسێکی عێراقی گەڕانەوەی نزیکەی 300 بنەماڵەی داعشی له ئۆردوگای ئەلهۆلی سوریا بۆ عێراق ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2023 13:35 Asia/Tehran
  • 300 بنەماڵەی داعش دەگەڕێنەوە عێراق

بەرپرسێکی عێراقی گەڕانەوەی نزیکەی 300 بنەماڵەی داعشی له ئۆردوگای ئەلهۆلی سوریا بۆ عێراق ڕاگەیاند.

بەگوێرەی پێگەی هەواڵدەریی ئەلمەعلومە، سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق ڕایگەیاند: بەم نزیکانە 300 بنەماڵەی تیرۆریستیی داعش لە کەمپی ئەلهۆڵ لە سوریا دەگوازرێنەوە بۆ کەمپی ئەلجەدعە لە پارێزگای موسڵی عێراق.

ئەم سەرچاوە ئەمنییە ڕاشیگەیاند: هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی سوریا ئامادەن پێشوازی لە گەورەترین گروپی بنەماڵە تیرۆریستییەکانی داعش بکەن و ئەو خێزانانەش دوای گەیشتنیان بە کەمپی ئەلجەدعە دەگوازرێنەوە بۆ پارێزگای ئەنبار و ناوچەکانی تر.

ئەم بەرپرسە ئەمنییەی عێراق جەختی لەوەش کردەوە: زۆربەی ئەو بنەماڵانە لە سەرکردەکانی داعشن و بە تاوانی دڕندایەتی دژی هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی ئاسایی عێراق دادگایی دەکرێن.