ئه‌یلوول 02, 2023 20:12 Asia/Tehran
  • بەمەبەستی بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حسێن (ع) زیاتر لە سێ ملیۆن و نیو زیارەتکار سەردانی عێراقیان کردووە

وەزیری ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد، بەمەبەستی ئەنجامدانی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن، زیاتر لە سێ ملیۆن و نیو زیارەتکاری بیانی هاتوونەتە ناو خاکی عێراق.

عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 2ی ئەیلول ڕایگەیاند، بەمەبەستی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن لە کەربەلا، زیاتر لە سێ ملیۆن و نیو زیارەتکاری بیانی هاتوونەتە عێراق.

ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ ماجید وائیلی، پارێزگاری نەجەف، گفتوگۆیان لەسەر پلانە ئەمنییەکان کردووە لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە، هەروەها داوای لە سەرکردە ئەمنییەکان کردووە بۆئەوەی خۆیان بۆ گەشتی پێچەوانەی گەشتیاران ئامادەبکەن و دەڵێت،” جیهان سەیری ئەم سەردانە ملیۆنیانە دەکات و پێویستە زاڵ بین بەسەر ئاستەنگەکاندا بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بین”.

هاوکات، لەپای هەوڵە خزمەتگوزارییەکان و کارکردن بۆ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ گەشتیاران سوپاسی هەموو هێزە ئەمنییەکانی کرد.

 

 

 

سەرپەیڤ