ژماره‌ی زیاره‌تكاران گه‌یشته نزیكه‌ی چوار ملیۆن و نیو
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌ی ئه‌و زیاره‌تكارانه‌ی هاتوونه‌ته عێراق و بڕیاره له چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن‌دا به‌شداری بكه‌ن، گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن و 455 هه‌زار كه‌س.
له عێراق كۆمیته‌یه‌كی ته‌ناهی دامه‌زراوه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له زیاره‌تكاران و رێوڕه‌سمه‌كانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن بكات، عه‌بدولئه‌میر شمه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق، خۆی سه‌رۆكایه‌تی كۆمیته‌كه ده‌كات.
وه‌زاره‌ته‌كه رای گه‌یاندووه، هێزه‌كانی عێراق له سه‌رجه‌م رێیه‌كانی هاتنه ژووره‌وه و چوونه ده‌ره‌وه‌ی كه‌ربه‌لا جێگیر كراون و زیاره‌تكاران ده‌پارێزن، ئه‌مه وێڕای ئه‌و رێوشوێنه تایبه‌تییانه‌ی له مه‌رزه‌كان گیراونه‌ته‌به‌ر.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته عێراق بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له رێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینیی ئیمام حوسێن له كه‌ربه‌لا بكه‌ن، گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن و 455 هه‌زار كه‌س و ژماره‌كه‌ش به‌رده‌وام له زیادبووندایه.
جێی باسه به‌شێك له زیاره‌تكاران له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه هاتوونه‌ته هه‌ولێر و له هه‌ولێریشه‌وه به ڕێزه‌وه به‌ره‌و كه‌ركووك و كه‌ربه‌لا به‌ڕێ كراون، به‌ڵام له كه‌ركووك دوێنێ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رێ‌یان له ئۆتۆمبێله‌كان گرت و بێ‌ڕێزییان به تیمه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێڕاق له چه‌ند رۆژی رابردوودا بڕیاری دابوو له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی زیاره‌تكارانی شیعه كه له رێی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه هاتبوونه هه‌ولێر، به پاسی تایبه‌تی بۆ كه‌ربه‌لا بگوازنه‌وه.