خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بە دوو خۆفڕ بنکەی ئەمریکیەکانی کردە ئامانج
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە بەهۆی دوو خۆفڕ بنکەکانی عەین ئەسەدو هەریری داگیرکەرانی ئەمریکایی"یان لە ڕۆژئاوای عێراق کردۆتە ئامانج.
چەند کاتژومێر لەدوای هێرشی بەخۆفڕ بۆسەر بنکەی ئەمریکیەکان لە هەریر، بنکەی "عەین ئەسەد"ی جێگیر لە ڕۆژئاوای عێراقیش بەدوو خۆفڕی ئوتومات کرایە ئامانج.
خۆڕاگری ئیسلامی عێراقیش سەربەیانی ئەمڕۆش ڕایگەیاند کە بەهۆی خۆفڕێکەوە بنکەی ئەمریکی هەریری جێگیرلە هەریمی کوردستانی عێراقی کردۆتە ئامانج.
ئەو گروپە هەروەها وێنەی هاایشتنی ئەو خۆفڕەو بەرزبوونەوەی دووکەڵ لەنێو ئەو بنکەی بڵاو کردۆتەوە.
ئەو پەلامارە لەکاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردووش بنکەی هەریر کرابوە ئامانجی هێرشی بەخۆفڕ.
لەدەسپێکی شەرەکەی غەززەوە خۆڕاگری عێراقیش زۆرجار بنکەی عەین ئەسەدی ڕۆژئاوای عێراق و هەریری باکوری ئەو وڵاتەیان داوەتە بەر هێرش.
ئەبووئالا ئەلویلایی"ی سکرتێری گشتی گروپی خۆڕاگری کەتائیب سەیدولشوهەدای عێراقیش بە کەناڵی مەیادینی ڕاگەیاندوە کە تاکاتێک پەلامارەکانی ڕژیمی زایونی هەروا بەردەوام بن ئەو پەلامارانەش هەروا بەردەوام دەبن.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە سەرچاوە هەواڵدەریە عێراقیەکان ڕادەگەیەنن کە زەخت وحکومەتی ئەمریکا گوشارێکی زۆری خستۆتە سەرعێراق بۆ ڕاگیرانی ئەو هێرشانە.