هێرشی درۆنیی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق بۆ سەر بەندەری ئەیلات لە فەلەستینی داگیرکراو
خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ئامانجێکی گرینگ و هەستیاری لە بەندەری ئەیلات هەڵکەوتوو لە فەلەستینی داگیرکراوی داوەتە بەر هێرشی درۆنی.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیایەکی سەر بە هێزەکانی خۆڕاگریی عێراق، ئەم گرووپە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک رایگەیاندوە: لە ئاراستەی بەردەوامکردنی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنی، یارمەتیدانی دانیشتووانی غەززە و لە وەڵام بە کوشت و کوشتاری زایۆنییەکان دژ بە خەڵکی مەدەنی فەلەستینی، خەباتکارانی ئێمە بە درۆنی جەنگی بنکەی ئاسمانیی هێزی سەربازیی ڕژێمی داگیرکەری ئیسرایلییان لە ئەیلات پێکاوە. ئەم گرووپە ڕۆژانی ٢٦ و ٢٨ی گوڵانیش لە دوو هەڵمەتدا، هێرشی کردبوویە سەر ئامانجێکی گرینگ لە ئەیلات و چەن ئامانجێکی ستراتژیک لە جەولانی داگیرکراوی سووریا و چەن ناوچەیەکی داگیرکراوی دیکە.
ئەم گرووپە پێشتر و لە هەڵمەتی ڕابردوویدا بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو وشداری دابوو کە بێتوو پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوام بێ، هەڵمەتەکانی خۆی دژ بە بنکە و مەتەرێزەکانی ئەم ڕژێمە تووندتر دەکات.