ڕاگیرانی وتووێژی نێوان لایەنە سیاسیەکانی پارێزگەی کەرکووک نیشاندەری ئاڵۆزبوونی قەیرانە لەو پارێزگە
ئەندامێکی پێشووی"هاوپەیمانی عەزم"ی عێراق وتی ڕاگیرانی وتووێژی نێوان لایەنە سیاسیەکانی پارێزگەی کەرکووک"ی وڵاتەکەی نیشاندەری ئاڵۆزبوونی قەیرانە لەو پارێزگە.
عیزام حەمدانی ئەندامێکی پێشووی"هاوپەیمانی عەزم"ی عێراق لەمیانەی وتووێژێک دا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە وتووێژگەلی نێوان کوردو عەرەبەکانی کەرکووک ناکرێ وەک ڕێککەوتنی سیاسی پێناسە بکرێ، وتی سەرەڕای ئەوەی کە بیروڕای گشتی پارێزگەی کەرکووک نیگەرانی دۆخی ئەو پارێزگەن ئەو بابەتە زیانگەلێکی ئابوری و ئاسایشی زۆری بۆ ئەو پارێزگە لێ دەکەوێتەوە.
ئەو پارلمانتارەی پێشوی پارلمانی عێراق وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە سووربوونی پارتە کوردستانیەکان لەسەر هەڵوێستەکەیان سەبارەت بە وەئەستۆگرتنی ئەو پۆستە، بابەتەکەی دژوارتر کردوەو بەڕاشکاوی وتی: بێتوو هێزە سیاسیەکانی ئەو پارێزگە ڕێکنەکەون لەسەر پۆستی پارێزگە کۆبونەوەکانی داهاتووی محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەو لایەنانەش هیچ جۆرە ئاکامێکی نابێ.