پێداگریی سودانی و ئەسەد لە سەر پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی هەواهەنگی ئەمنی لە نێوان عێراق و سوریا
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری سوریا لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا سەبارەت بە پێوەندیی دوولایەنەکانی نێوان دوو وڵات بیر و رایان گۆڕییەوە و جەختیشیان کرد لە سەر پێویستیی پەرەپێدرانی هاوکاریی نێوان ئەم دوو وڵاتە.
بە پێی بەیاننامەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سودانی لەم وتووێژە تەلەفوونییەدا لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا سەبارەت بە پێوەندیی دوولایەنە و پرسە هاوبەشەکان وتووێژ و راوێژیان کرد.
سودانی و ئەسەد هەروەها ئاماژەیان دایە گرینگایەتیی هەواهەنگیی ئەمنیی نێوان دوو وڵات لە بواری بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان و کێشە ئاسایشییەکان.
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری سوریا ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان دوو وڵات و بەرفراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەت لە گۆڕەپانە ئابوورییەکانیان لێکدایەوە.
سودانی و ئەسەد هەروەها دوایین ڕووداوەکانی ناوچەکە و شەڕی غەززە و بەردەوامبوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی کە پێویستی بە هەڵوێستێکی هاوبەشی عەرەبی، ئیسلامی و نێودەوڵەتییە بۆ کۆتایی هێنان بە ئێش و ئازارەکانی گەلی فەلەستین، خستە بەر باس.