هەڵمەتی بەخۆفڕی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بۆسەر هێزگەیەکی کارەبای ڕژیمی زایۆنیست
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق لەدرێژەی هەڵمەتەکانی بۆسەر بنکەکانی ڕژیمی زایۆنیست و بەئاراستەی لایەنگری لە خەڵکی کەرتی غەزە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم هێزگەیەکی کارەبای ڕژیمی زایۆنیستی کردە ئامانج.
بەپێی ڕاگەیاندنی هەواڵدەری ئیرنا و لەزمان میدیای شەڕی خۆڕاگری ئیسلامی عێراقەوە لەو هەڵمەتەدا هێزگەی کارەبای ڕابین"ی قیساریە هەڵکەوتوو لە خاکی داگیرکراوی فەلەستین بەخۆفڕ کراوەتە ئامانج.
خۆڕاگری عێراق ڕایگەیاند کە بنکەیەکی گرینگی لە بەندەری حەیفا بە خۆفڕ کردۆتە ئامانج و بەئاراستەی هەڵوێستەکانی بەرامبەر بە ڕژیمی زایۆنیستی و لایەنگری لە خەڵکی غەزەو خۆراگری فەلەستین و لەوڵامی پەلامارەکانی ئەو ڕژیمە ئەو هێرشەی کردوە.
ئەو خۆڕاگریە ڕایگەیاند کە ئەوە یەکەم جار نیە کە ئەو هێزگە کارەبایە لەلایەن خۆڕاگریەوە دەکڕیتە ئامانج و هێزگەی ڕابین لە ١٩ی جۆزەردانی ئەمسالێس دا هەر بە خۆفڕ هێرشی کرابوە سەر.
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق سەرلەئێوارەی دوێةی و بەئاراستەی لایەنگری لە خەڵکی فەلەستین و غەزەو لەوڵامی پەلامارەکانی ئەو ڕژیمە بەخۆفڕهێرشی کردۆتە سەر ئەو بنکە گرینگ و هەستیارە.