ته‌مووز 17, 2024 13:06 Asia/Tehran

خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق ڕایگەیاند؛ شەوی ڕابردوو پێگەیەکی سوپای رژێمی زایۆنی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان، بەئامانج گرتووە.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا لەوبارەوە ڕایگەیاند: خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە درێژەی ڕەوتەکەی بۆ خۆڕاگریی لەهەمبەر داگیرکەریی و لەئاراستەی داکۆکی لە گەلی فەلەستین ولە وەڵامدانەوە بە کۆمەڵکوژیی و ژینۆسایدی رژێمی داگیرکەر دژ بە خەڵکی سیئڤیل بریتی لە؛ ژن، و منداڵ و بەساڵاچووان، سەرلەئێوارەی رۆژی سێ شەممە پێگەی "مەعالیم" لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی بە خۆفڕ کردە ئامانج. بەپێی ڕاپۆری کەناڵی"ئەلئەقسا"؛ موقاوەمەی ئیسلامیی عێراق لە درێژەی بەیاننامەکەی خۆیدا جەختی کرد لەسەر درێژەدان بە هەڵمەتەکانی دژ بە ئامانجەکانی رژیمی زایۆنیستی.

میدیا عەرەبییەکانیش ڕایانگەیاند: موقاوەمەی عێراق بە درۆن هەڵیکوتایە سەر هێزە ئەمریکییەکان لە پێگەی "عەینولئەسەد" لەپارێزگای ئەنبار. بەپێی ئەو ڕاپۆرە، پێگەی عەینولئەسەد، شوێنی جێگیرکرانی هێزە ئەمریکییەکان لە رۆژاوای عێراق، سەرلەئێوارەی رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی٢٦ی پووشپەڕ، بە دوو خۆفڕ کرایە ئامانج.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق پێشتر جەختی کردبوو، تاکاتی وەستانی دەسدرێژکاریی و جەنایەتەکانی رژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، هەڵمەتەکانی درێژە پێ دەدا.

سەرپەیڤ