ئاب 15, 2024 13:43 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززەی بە مەترسییەک زانی لەسەر پاوەجێی ناوچەکە و جیهان.

محمد شیاع السودانی پێیداگرت: لە سای بێدەنگەکردنی کۆمەڵگای جیهانییەوە بەرامبەر بە یاساشکێنییەکانی ڕژێمی داگیرکەر، دە مانگە کە کوشت و کوشتار، کاولکاری و کردەوەی تێکدەرانەی دژ بە موسڵمانان و مەسیحییە بێتاوان و بێدەرەتانە فەلەستینییەکان، پیرۆزگەکان، کڵێسەکان، مزگەوتەکان، نەخۆشخانەکان و خوێندنگەکان لە ناوچەیەکی بچووکدا بەردەوامە کە حەشیمەتی زیاتر لە دوو ملوێن کەسە.

ناوبراو وتیشی: ڕژێمی زایۆنی هەموو بەهاکان، ڕێککەوتننامەکان و یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانی بنپێ کردووە و ئەوەی ڕوو دەدات یاسابەزێنی و سەرەڕۆییە و پەلاماردرانی مرۆڤە لە هەموو جێگایەکدا. سوودانی وتیشی: هەڵوێستی حکومەتی بەغدا بەرامبەر بەم ڕووداوانە کە ناوچەکە بەرەو شەڕ و پێکدادان پاڵ پێوە دەنێ، هەڵوێستێک لەلایەن هەموو خەڵکی عێراقەوەیە.

ناوبراو جەختی کرد: ئێمە لەگەڵ فەلەستین یەکدەنگ و یەکهەڵوێستین و ئەو دەسدرێژییانەیش ئیدانە دەکەین کە پاوەجێی ناوچەکە و هەموو جیهان دەخاتە مەترسییەوە. ئێمە و هاوڕێیانمان بەردەوام لە هەوڵداین بۆ کۆتایی پێهێنانی ئەم دەسدرێژییانە. 

سەرپەیڤ