پەیامی عێراق بۆ ناوەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دوابەدوای هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنی
دوابەدوای هەڕەشە و گوڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە عێراق، بەغدا بە ناردنی پەیامێک بۆ ناوەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان خوازیاری کۆتایی هاتنی کردەوە و ئاکاری دەستدرێژکارانەی تلاڤیڤ بوو.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند لە وەڵام بە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە ئەگەری پەلاماردانی عێراق نامەگەلێکی فەرمی بەڕێکردووە بۆ ئەنجومەنی یاساییەکی سکرتێری گەشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمکاری عەرەب و ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە نامەکەی عێراقدا هاتووە؛ هەڕەشەی ڕژێمی ئیسراییل سەبارەت بە پەلاماردانی عێراق بەشێک لە سیاسەتێکی سیستماتیکە بۆ پەرەپێدانی بازنەی شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکەدا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها جەختی کرد ئەم وڵاتە خوازیاری هەوڵی نێودەوڵەتی هەواهەنگ و یەکئاراستەیە بۆ ڕاگرتنی ئەو توندوتیژییەی لە لایەن ئیسراییلەوە لە ناوچەکەدا تەشەنەی پێ دەدرێ و دڵنیابوون لە ڕێزگیردران لە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و کۆنڤانسیۆنە نێودەوڵەتییەکانە.
پێشتر وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی بە بیانووی هێرشی گرووپی خۆڕاگری عێراق بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو، هەڕەشەی پەلاماردانی عێراقی کردبوو.