تشرینی دووه‌م 24, 2024 14:38 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق بۆ لێکدانەوەی هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنی

پەرلەمانی عێراق سبەێنێ دوشەممە بۆ لێکدانەوەی هەڕەشە وگۆڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی بەغدا ، کۆبوونەوەی نائاسایی دادەمەزرینێت

مەحمود مەشهەدانی سەرۆک پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بەشێک لەم کۆبوونەوەیە ئاشکرا وبەشێکیشی نهێنیانە بەڕێوە ئەچێت. "فوادحسێن " وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی هەینی وتبووی هەڕەشە ئاشکراکان لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی عێراق لە ئارادایە. ناوبراو پیداگرت حکۆمەتی عێراق لەدووی شەڕنیە وهەوڵ ئەدات لەگەڵ سیاسەتەکانی  لەپێشدا لێک دراوە لە شەر دووری بکات وخۆی بپارێزێت. وەزیری دەرەوەی عێراق لە پێنجەمین کۆبوونەوەی ئاشتی وئاسایشت لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین کەلە زانکۆی ئەمریکایی دهۆک بەڕێوەچوو وتی عێراق نیگەرانی دۆخی ناوچەیە وحکۆمەتی بەغدا کاروکردەی ناوخۆیی ودەرەکی گرتووەتە بەر بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنی.

 

سەرپەیڤ