وشداری عێراق لەحاند مەترسیی زیندانیانی داعشی لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i434972-وشداری_عێراق_لەحاند_مەترسیی_زیندانیانی_داعشی_لە_سوریا
کاربەدەستانی عێراقی وشداریان داوە بەرامبەر بە ڕەوشی قەیرانی بەندیخانەکانی داعش لە ناوچەی کوردنشینی سوریا و هەروەها نیگەرانیان دەربڕیوە لە بە کەمتەرخەمیی بەرامبەر بە ئاسایشی ئەم ناوچانە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2025 14:56 Asia/Tehran
  • وشداری عێراق لەحاند مەترسیی زیندانیانی داعشی لە سوریا

کاربەدەستانی عێراقی وشداریان داوە بەرامبەر بە ڕەوشی قەیرانی بەندیخانەکانی داعش لە ناوچەی کوردنشینی سوریا و هەروەها نیگەرانیان دەربڕیوە لە بە کەمتەرخەمیی بەرامبەر بە ئاسایشی ئەم ناوچانە.

فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاماژە بە ڕەوشی قەیرانی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا لەبەر پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر ئەم ناوچانە و هەروەها هەبوونی کەمپ و ئۆردووگاگەلێکی وەک ئەلهۆل شوێنی ڕاگرتنی بنەماڵەکانی ئەندامانی داعش و ئەو بەندیخانانەی کە تیرۆریستانی داعشیان لەم ناوچانە تێدا ڕادەگیردرێ، وشداری دا سەبارەت بە مەترسییەکانی ئاوڕنەدرانەوە  و کەمتەرخەمی بەرامبەر بە بارودۆخی زیندانیانی داعشی لەم ناوچانەدا ناوبراو جەختی کرد کە کۆنترۆڵ و چاودێری کردنی بەندیخانەکانی داعش لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا دەبێ لە لایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە سەرنجێکی زیاتری پێ بدرێت، لەبەر ئەوەی کە کەمتەرخەم بوون بەرامبەر بە ڕەوشی ئەم زیندانیانە دەتوانێ ببێتە هۆی زیاتر بوونی مەترسی ئاسایشی لە ناوچەکە و جیهاندا . "فواد حسێن" خوازیاری هەنگاوی خێرا لەلایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە بوو بۆ پێشگری بە ڕوودانی قەیرانگەلێکی گەورەتر.