گرووپە تیرۆریستیەکان بیانووی واشنگتون بۆ گوشارهێنان بۆسەر بەغدا
ئەندامی هاوپەیمانی ئەلسیادەی عێراق وێڕای ئاماژە بە جم و جوڵەکانی ئەمریکا بۆ گوشارهێنان بۆ سەر بەغدا لە پێناو ئامادە بوونی سەربازیی درێژ ماوە لە عێراق وتی ئەمریکا لە گرووپە تیروریستیەکان وەک ئامێری گوشار دژی بەغدا کەڵک وەر دەگرێت .
عەبدوڵڵا ئەحمەد ئەلدەلیمی ئەندامی هاوپەیمانی ئەلسیادە وتیشی دوای هاتنە سەر کاری تڕەمپ لە ئەمریکا و کەوتنی حکومەتی سوریا ، ئەمریکا بە دوای کەڵک وەرگرتن لە گرووپە تڕوڕیستیەکانە دژی بەغدای تا داخوازیە سیاسیەکانی خۆی بە دی بێنێ لەوانە مانەوەی درێژ ماوەی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق و پەرەی زاڵ بوونی بە سەر نەوتی عێراق. ئەلدەلیمی جەختی کرد هێزە ئەمریکاییەکان لە ڕێگای چالاک کردنی گرووپە تیروریستەکان لە سوریاوە بۆ عێراق دەستیان کردووە بە باجخوازی لە عێراق بە مەبەستی ناسەقام کردنی ئاسایشیو قەیرانانەوەی سیاسی و ئابووری و ئاسایشی بە بیانووگەلێک کە بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە . ناوبراو وتی : سەربازانی ئەمریکایی لە ڕێگای داعش گوشار دەخەنە سەر حکومەتی عێراق .