پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ڕۆژاوای ئەنبار
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i438773-پەلاماری_تیرۆریستانی_داعش_بۆ_سەر_ڕۆژاوای_ئەنبار
ژمارێک لە تیرۆریستانی داعش پەلاماری ڕۆژاوای پارێزگای ئەلئەنباری عێراقیان دا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 13, 2025 10:20 Asia/Tehran
  • پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ڕۆژاوای ئەنبار

ژمارێک لە تیرۆریستانی داعش پەلاماری ڕۆژاوای پارێزگای ئەلئەنباری عێراقیان دا.

عەبدوڵڵا ئەلجوغەیفی، ڕاوێژکاری پارێزگاری ئەنبار لە کاروباری بەرەڤانیدا ڕایگەیاند: "تیرۆریستانی داعش تەقەیان لە سێ ئۆتۆمبێل کردووە لە ناوچەی ئەلزەبعات، کە دەکەوێتە باشووری ئەلڕەتبە لە ڕۆژاوای ئەنبار، کە ئەو تەقەیە بۆتە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان ئاگریان تێبەربدرێت". ئەلجوغەیفی وتیشی: هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە پاڵپشتی هێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنەکەیان بۆ ڕاوەدوونانی تیرۆریستان دەستپێکردووە و دۆخی ئەمنی شارەکانی ئەنبار سەقامگیرە.