عێراق بە نیازی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ تلاڤیڤ نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i438836-عێراق_بە_نیازی_ئاساییکردنەوەی_پەیوەندی_لەگەڵ_تلاڤیڤ_نییە
سەرۆک وەزیرانی عێراق پێیداگرت کە ئەم وڵاتە هیچ نیاز و بەرنامەیەکی نییە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی.
(last modified 2025-05-15T12:31:57+00:00 )
May 15, 2025 12:40 Asia/Tehran
  • عێراق بە نیازی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ تلاڤیڤ نییە

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێیداگرت کە ئەم وڵاتە هیچ نیاز و بەرنامەیەکی نییە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی.

محەمەد شیاع سوودانی جەختی کرد؛هەڵوێستی عێراق هەمان هەڵوێستی عەرەبیی نەگۆڕە بەرامبەر بە دۆزی فەلەستین.سوودانی هەروەها سەبارەت بە مەسەلەی چەک لە عێراقیش وتی: "حکوومەت هەوڵ دەدات بۆ پاوانکردنی چەک و ڕاگرتنی تەنیا لە دەستی خۆیدا، و نابێت هیچ چەکێکی بەدەر لە ناوەندە فەرمییەکانی حکوومەتمان هەبێت. ئێمە دوو دەیە شەڕی دژ بە تیرۆرمان کردووە، ئەمڕۆیش هەوڵ دەدەین بۆ بەهێزکردنی ناوەندە ئەمنی و ئاسایشییەکانمان."