فڕۆکەخانەی کەرکووک، کەوتەبەر پەلامار
تهمووز 01, 2025 16:20 Asia/Tehran
بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی کەرکووک ڕایگەیاند، سەرلەئێوارەی رۆژی دووشەممە سێ گولـلەی نەناسراو کەوتووەتە دەورووبەری فڕۆکەخانەکە.
ئەو هێرشە بووەتەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێ لە دەروازەکانی چوونەژوورەوەی فڕۆکەخانەکە. دوو گوللـە کەوتووەتە لا سەربازییەکەی فڕۆکەخانەو یەکێکی دیکەش کەوتووەتە لاناسەربازییەکەی کە بەهۆیەوە کەسێک بەسوکی بریندار بووە. ئەو هێرشە هیچ تەگەرەیەکی نەخستووەتە بەردەم پرۆگرامی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو فڕۆکەخانە.
پارێزگاری کەرکووک وتوویەتی؛ ئێمە سەرۆکانی داعشمان کردەئامانج و پاشان بۆردومانی ناوچەی "عروبە" لە ناوەندی کەرکووک ڕووی دا.