تشرینی یه‌که‌م 22, 2025 16:25 Asia/Tehran
  • لەناوبرانی سەرکردەکانی

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند؛ ژمارێکی زۆر لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی داعش ناسراو بە سەرکردەکانی بەرەی سێیەمی ئەو گرووپە، لەناوبراون.

"عەبباس سرووت" ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق پێی داگرت؛ هێزە ئاسایشییەکانی ئەو وڵاتە توانیویانە دەس و پێوەندییەکانی ناسراو بە سەرکردەکانی بەرەی سێیەمی داعش لەناو ببەن.

وتیشی: ئەو کەسانە وەک کۆڵەکەی سەرەکیی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەئەژمار دەهاتن. داعش بۆ کۆنترۆڵی پرۆژە تاوانکارانەکانی لە ژمارێک لە پارێزگاکانی عێراق، پشتی بەو کەسانە بەستبوو بەڵام هەوڵە هەواڵگرییەکانی هێزە عێراقییەکان لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بووبەهۆ هەتا زۆربەیان لەناوببرێن.

سرووت هەروەها وتی: ئێستا، تەنیا شانە نووستووەکانی داعش ماونەتەوە کە لە ناوچە شاخاویی و بیاوانییەکان، خۆیان شاردۆتەوە.

سەرپەیڤ