کانونی یه‌که‌م 22, 2025 18:41 Asia/Tehran
  • عێراق: ئەڵقەی پەیوەندیی گواستنەوەی چەک و تیرۆریستانمان لە سووریاوە بۆ عێراق دەستگیرکرد

سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێ، ئەڵقەی پەیوەندیی گواستنەوەی چەک و "تیرۆریستان"یان لە سووریاوە بۆ عێراق دەستگیر کردووە.

فەریق روکن "سەعد مەعن"، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکەی هەفتەی رابردوودا لەنێو خاکی سووریا، دوو داواکراوی مەترسیداریان دەستگیر کردووە کە وەک "ئەڵقەی پەیوەندی" بۆ گواستنەوەی چەک و "تیرۆریستان" بۆ سنوورەکانی عێراق کاریان کردووە.

بە گوتەی سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئۆپەراسیۆنەکە دوای پێنج مانگ لە بەدواداچوونی ورد ئەنجامدراوە.

یەکەکەی عێراق کە بەشداری لەو ئۆپەراسیۆنەدا کردووە، سەر بە شانەی هەڵۆکانی سەر بە ئاژانسی هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی وەزارەتی ناوخۆ بوو.

شیاوی ئاماژەیە؛ ئەو دوو کەسە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەستگیرکران.

سەرپەیڤ