کانونی یه‌که‌م 27, 2025 14:42 Asia/Tehran
  • چالاکیی سیخوڕیی ئەمریکا دژی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە خاکی عێراق

باڵوێزی ئێران لە عێراق باسی چالاکیی سیخوڕیی ئەمریکای کرد لە دژی وڵاتەکەمان بە کەڵک وەرگرتن لە خاکی عێراق .

محەممەد کازم ئال سادق باڵوێزی  ئێران لە عێراق لە  وتوێژێکدا  جەختی لەوە کردەوە کە فڕۆکە ئەمریکییەکان لە ناوخۆی عێراقەوە ئۆپەراسیۆنی چاودێری و سیخوڕی دژی ئێران ئەنجام دەدەن. ناوبراو وتی کە ئێمە ئامادەیی خۆمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر کردەوەیەکی ڕژێمی زایۆنیستی دووبارە بە دەس هێناوەتەوە  باڵوێزی  ئێران لە عێراق  سەبارەت بە هێزەکانی خۆڕاگری عێراق  وتی: وەسفکردنی ئەو هێزانە بە هێزی بە وەکالەتی ئێران، سووکایەتییە بەوان. ئێمە لە کاتی شەڕی داعشدا پاڵپشتی ئەو هێزانەمان کرد و هەبوونی پەیوەندی لەگەڵیان بەو مانایە نییە کە هێزی بە وەکالەتی ئێرانن. پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ ئەم گروپانە ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە، بەڵام  ئەوان گەیشتوونەتە قۆناغێک کە خۆیان بڕیاردەرن. ئێمە ڕێز لە داواکارییەکانی حکومەتی عێراق دەگرین و پێشوازی لە هەر شتێک دەکەین کە مافی بەرخۆدان بپارێزێت. ئال سادق  سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق وتی، ئەو پەیوەندیانە باشن و سەردانەکانی دوو لایەنە بەردەوامن. هەڵوێستی هەرێمی کوردستانی عێراق بەرامبەر بە شەڕی 12 ڕۆژە  سەربەرزانە  بوو.

سەرپەیڤ