فالح فەیاز: حاج قاسم ڕۆڵی سەرەکی بینی لە سەرکەوتنی عێراقدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i443684-فالح_فەیاز_حاج_قاسم_ڕۆڵی_سەرەکی_بینی_لە_سەرکەوتنی_عێراقدا
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق وتی: فەتواکەی ئایەتوڵڵا سیستانی سەبارەت بە جیهاد، کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبوو لە تێکشکاندنی هەژموونی تیرۆر و تیرۆریستاندا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2026 13:46 Asia/Tehran
  • فالح فەیاز: حاج قاسم ڕۆڵی سەرەکی بینی لە سەرکەوتنی عێراقدا

سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق وتی: فەتواکەی ئایەتوڵڵا سیستانی سەبارەت بە جیهاد، کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبوو لە تێکشکاندنی هەژموونی تیرۆر و تیرۆریستاندا.

فالح فەیاز بە ئاماژە بەوەی کە فەرماندە شەهیدەکان، بەهۆی ڕۆڵ و کاریگەریی گەورەیان لە ڕزگارکردنی خاک و گەلان لە چنگی دوژمنان و داگیرکەران، هەمیشە دوژمنان دەورووژێنن بۆ توڕەیی و کاردانەوە، پێیشیداگرت: شەهید قاسم سولەیمانی خۆی بە تەنیا، سەرکەوتنێکی گەورە بۆ عێراق دادەنرێت. سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق بە ئاماژە بە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی ئەم فەرماندەرانە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا وتی: فەرماندەران، فەتوا و شەڕی گەورەی دژ بە تیرۆر، سێ لایەنی سەرەکی بوون کە بوونە فەکتەری یەکلاکەرەوە بۆ تێکشکاندنی هەژموونی گرووپە تیرۆریستییەکان؛ فاکتەرێک کە بە قسەی فالح فەیاز، ڕێگەی خۆشکرد بۆ سەرکەوتن و دامەزرانی ئاسایش لە عێراقدا.