ڕەوتی حیكمەی نیشتمانیی عێراق: هیچ كاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیریی یەكلایی نەبووەتەوە
یەكێك لە ڕێبەرانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند هێشتا بەیەکجاریی ڕێککەوتن نەکراوە لەسەرهیچ كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیریی ئەو وڵاتە.
حەسەن فەدعەم جەنابی ، لە ڕێبەرانی حیكمەی نیشتمانی عێراق وتی : چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكانی ئەو وڵاتە هێشتا هیچ كاندیدێكی بۆ سەرۆك وەزیرایەتی یەكلایی نەكردووەتەوە.
ناوبراو وتی؛ سەرەڕای كشانەوەی موحەمەد شیاع سوودانی بە قازانجی مالیكی، چەند کاندیدی دیكەی چوارچێوە هێشتا پێکەوە ڕكابەریی دەكەن و جارێ هیچ بڕیارێكی كۆتایی نەدراوە . نوری مالیكی لەلایەن هەموو ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە ڕێزی لێ دەگیردرێ و پاڵپشتیی دەکرێت و یەکێک لە دیارترین کاندیدەکانە كە دەخرێتەبەر لێکدانەوەو تاووتوێکران.
موحەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەید عەمار حەكیم ڕێبەری ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ئەو وڵاتە لە دیدارێكدا جەختیان كرد لەسەر پێویستیی پاراستنی یەكگرتوویی و یەكدەنگی لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا.
.