گواستنەوەی زیاتر لە پێنج هەزار ئەندامی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق
وەزیری دادی عێراق گواستنەوەی ئەندامانی داعش بۆ عێراقی پشتڕاست كردەوە،و جەختی كرد کە ئەندامانی گواستراوی داعش لە بەغدا ڕادەگیردرێن .
خالد شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا پێنج هەزار و چلو شەش ئەندامی داعشی كە لە نێویاندا سەرکردە پلە باڵاکانی ئەم تاقمە تیرۆریستیە دەبیندرێن لە زیندانەکانی سوریاوە و لە ژێر چاودێری ئەمنیدا گوازراونە تە وە بۆ زیندانی کەرخ هەڵكەوتوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە و بڕیارە ئەو کەسانە بە پێی یاساکانی تاوانی عێراق دادگایی بکرێن .
شوانی بە ڕاگەیندرانی ئەوەی کە زۆربەی ئەو زیندانیانە ڕەگەزنامەی نزیکەی شەست وڵاتی جیاجیایان هەیە و وتی: "ئەو تیرۆریستانە لە هیچ بارودۆخێکدا ڕەوانەی زیندانەکانی هەرێمی کوردستان ناکرێن و دوای تەواوبوونی پرۆسەی دادگاییکردنەکە دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.