هۆشداری سیاسەتوانانی عێراقی سەبارەت بە دەستوەردانی ئەمریکا و ناسەقامگیری لە وڵاتەکەیان
بەشێک لە سیاسەتوانانی عێراقی وشدارییان داوە لەحاند بەردەوامبوونی دەستوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیان، لەوانە پلانداڕشتن بۆ نەهێشتنی حەشدی شەعبی .
محەمەد زاری دولەیمی، یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی عەزم بە وشداریدان لەحاند دەرئەنجامەکانی پلانی ئەمریکاییەکان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوە و نەهێشتنی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق، جەختیشی کرد کە ئەم كارە دەتوانێت بۆشایی ئەمنی دروست بکات.
دولەیمی وتیشی: دەستوەردانی ئەمریکا لە پرۆسەی پەسەند كرانی یاساکانی عێراق جێی شەرمەزارییە و قبوڵ ناكرێت ، بە ئامانجگرتنی دامەزراوەیەکی ئەمنی کە هێزێکی بەتوانایە لە شەڕی دژی تیرۆردا، قەبووڵكراو نییە و بەشێکە لە پلانێک کە بە ئامانجی ناسەقامگیركردنی وڵات ئەنجام دەبێت.
موحەمەد مەهدی لە ڕێبەرانی توركەمانی عێراقیش ئەگەری تەسلیمبوونی عێراق لە هەمبەر دەستێوەردانەكانی ئەمریکا و هەوڵەکانی ترەمپ بۆ سەپاندنی ئیرادەی خۆی ئیدانەکرد و پێیداگرت کە واشینگتۆن هەوڵدەدات لە ڕێگەی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا چەند ئامانجێک بەدەستبهێنێت.
ناوبراو وتیسی: هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ باجخوازی دیاردەیەکی تازە نییە.
لە لایەکی دیکەوە محەمەد زاری فەهداوی ئەندامی هاوپەیمانی یەکگرتووی ئەنبار وشداری دا لە پلانی ئەمریکا بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە نەوتییەكانی کەرکوک.
ناوبراو وتیشی شاندێكی كوردی لە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نهێنیانە لە گەڵ كاربەدەستانی باڵا لە باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بەبێ ئاگاداری حكومەتی بەغدا دیداریان كردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا پلانێک بۆ جێگیر گردنی دووبارەی هێزی پێشمەرگە و ئاسایش لە کەرکوک بە دەسەڵاتی بەرفراوان ئاراستە کرا بۆ کۆنتڕۆڵ كردنی ئەو پارێزگایە کە ئەوە خزمەت کردن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و تورکیا لە عێراقە .
ناوبراو وتیشی "ئامانج له پلانی ئه مریکایی- تورکی ، دروستکردنی کهشێکی نائارامە له كەركووك هەڵگیرسانی شەڕی نێوان عەرەب و كورد و دروستكردنی بشێوی و داڕمانی ئاسایشی .