ئاماری ئەو تیرۆریستانەی لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق
وەزارەتی دادی عێراق ڕەگەزنامە و ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق ڕاگەیاند.
ئەحمەد لوعەیبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند: کۆی گشتی زیندانیانی داعشی کە لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق پێنج هەزار و ٧٠٣ كەسە لە ٦١ وڵاتەوە، كە چوار هەزار و ٢٥٣ كەسیان عەرەبن و ٩٨٣ کەسیش غەیرە عەرەب، ژمارەی عێراقیەکان ٤٦٧ کەسە و ژماری سوورییەکان سێ هەزار و ٥٤٣ کەس.
ناوبراو وتی: ئەو تیرۆریستانە لە زیندانی ناوەندیی كەرخ زیندانی كراون و ١٨٧ كەسیان خەڵکی مەغریبن، ١٦٥ كەسسیان لە توركەمەنستانەوە هاتوون، ١٨١ كەسیان شاروومەندی توركیان، ٢٣٤ كەسیان توونسین، ١٣٠ کەسیان خەڵکی ڕووسیان و ١١٦ كەسیش شاروومەندی میسرن .
بەپێی هەواڵێكی دیكە ئەرشەد حاكم وتەبێژی فەرمیی دەزگەی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە هێزەكانی ئەم وڵاتە كەسێکیان بەناوی ئەبوو سایل دەستگیر کردووە كە ئەرکی دابین كردن و گواستنەوەی چەكەمەنی بۆ داعش بووە.