شوبات 24, 2026 13:50 Asia/Tehran
  • نێردەکەی ترەمپ بۆ بەغدا بەدوای چیدا دەگەڕێت؟

سەفەری دوو ڕۆژەی تۆم باراک بۆ بەغدا و هەولێر لە کاتێکدا بوو کە کەشی سیاسیی عێراق لەژێر کاریگەریی فشارەکانی ئەمریکا و ململانێی چڕ لەسەر چارەنووسی پۆستی سەرۆک وەزیرانیدایە. بابەتێک کە پێدەچێت تەوەرەی سەرەکیی گفتوگۆکانی ئەم بەرپرسە ئەمریکاییە بووبێت.

سەفەری دوو ڕۆژەی تۆم باراک بۆ بەغدا و هەولێر لە کاتێکدا بوو کە کەشی سیاسیی عێراق لەژێر کاریگەریی فشارەکانی ئەمریکا و ململانێی چڕ لەسەر چارەنووسی پۆستی سەرۆک وەزیرانیدایە. بابەتێک کە پێدەچێت تەوەرەی سەرەکیی گفتوگۆکانی ئەم بەرپرسە ئەمریکاییە بووبێت.

باراک لە سەفەرەکەیدا بۆ عێراق سەرەتا گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، دواتر لەگەڵ فایق زەیدان، سەرۆکی دەزگەی دا و دواتر لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق. پاشاب خۆی گەیاندە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی کورد کۆبوویەوە.دەگوترێ یەکێکی دیکە لە تەرکیزەکانی ئەم سەفەرە، گوشار خستنە سەر بەشێک لە گرووپە سیاسییەکان بووە بۆ ئەوەی نووری مالیکی ڕازی بکەن کە لە ململانێی پۆستی سەرۆکوەزیرانی بکشێتەوە هەروەها بازنەی دزە و دەسەڵاتی "چوارچێوەی هەواهەنگی" وەک فراکسیۆنی زۆرینە سنووردار بکات.

عەباس بەیاتی ئەندامی گروپی چوارچێوەی هەواهەنگی: لیستی چوارچێوەی هەواهەنگی فراکسیۆنی زۆرینەیە لە پەرلەماندا. ئێمە لەسەر بنەمای دەستوور نووری مالیکیمان هەڵبژارد و ئامانجمان پێکهێنانی حکومەتێکی گشتداگرە. حکومەتێک کە لەژێر دزە و زاڵێتیی هیچ وڵاتێکی بیانیدا نەبێت.

 

خۆوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق تەنیا بە سەردانەکەی نێردەی تایبەتی ترەمپ سنووردار نابێتەوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدایش بە ئاشکرا هەڵوێستەکانی واشینگتۆنی سەبارەت بە فشارخستنە سەر حکومەتی عێراق و گروپە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاندووە.

کۆی ئەم جموجۆڵ و بگرەو بەردەیە، جارێکی دیکە ئەو پرسیارە زەق دەکاتەوە کە سنووری نێوان دیپلۆماسیی ئابووری و خۆورەدانی سیاسی لە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی عێراق چیە؟

سەرپەیڤ