سەعد مەعن: حەشدی شەعبی بەشێکە لە هێزە چەکدارەکان
ئاب 16, 2026 19:06 Asia/Tehran
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند کە حەشدی شەعبی بەشێکە لە هێزە چەکدارەکان و هەروەها بەشێک لە داڕشتی ئەمنیی عێراق بەئەژمار دێ.
سەعد مەعن، بەرپرسی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە حەشدی شەعبی بەشێکە لە سیستەمی ئەمنی و هێزی چەکداری عێراق و بڕیاری قۆرخکردنی چەک بۆ ئەو گروپانەیە کە لە دەرەوەی پێکهاتەی فەرمیی ئەمنیی وڵاتدان. ئەم قسانە دوای ئەوە هات کە دەوڵەتی عێراق پلانی قۆرخکردنی چەک لە دەستی حکومەتدای خستەسەرووی ئەولەویەتییەکانی خۆیەوە.