هۆشدار لەبارەی ئاژاوەگێڕیی لەنێو شیعەکانی عێراقدا
ئاب 23, 2026 17:17 Asia/Tehran
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق بە وشداریدان لەبارەی پیلانی وەیشومەی هەڵایسانی شەڕی شیعی-شیعی لەو وڵاتە، جەختی کرد: بەهۆی مەرجەعییەتی دینی و هۆشیاریی گەل، ئەو پیلانە بێ ئاکام دەبێ.
شێخ حەموودی وتی: هەندێ لایەن هەوڵیانە شەڕی شیعی-شیعی لە عێراق هەڵایسێ و ئەو هەوڵانە بەڕوالەت لەژێر ناوی بەرەڤانی لە بەرژەوەندییە گشتییەکان و لە ناوەوە ئامانجیان تێکدانی نفوزی سیاسی و کۆمەڵایەتی شیعە و لاوازکردنی هێز و ڕەوتە کاریگەرەکانە لە پێگەی خۆیانە.
شێخ حەمودی وتیشی: لەڕوانگەی رژیمی زایۆنییەوە، عێراق دوژمنێکی سەرسەختەو عێراقییەکانیش دەبێ ئەو رژیمە بە دوژمنێک دانێن کە لەهەوڵی لاوازکردنی دەسەڵاتی وڵاتانی ناوچە، لەبەین بردنی روحییەی خۆڕاگریی و بنبڕکردنی ئازادی، مەزنایەتی و بوونی ئێمەیە.