خۆڕاگری هاوکێشە سەربازییەکانی ئەمریکای لە عێراق هەڵوەشاندەوە
تشرینی یهکهم 03, 2026 18:50 Asia/Tehran
ئەمینداری گشتی کەتائیبی سەیدشوهەدای عێراق وتی: خۆڕاگری هەموو هاوکێشە سەربازییەکانی ئەمریکای لەسەر خاکی ئەم وڵاتە هەڵوەشاندەوە.
ئەبوئالا ئەلوەلایی ڕایگەیاند: دانپێدانانی سەرۆکی ئەمریکا بە قەبارەی زیانەکانی هێزە سەربازییەکانیان و وەسفکردنی دۆخی هێزەکانیان لە عێراق وەک "چەقیو لە نێو زەلکاو و دۆزەخ" بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەیە لەسەر بەهێزی و ورد و ڕێکبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگری. ئەلوەلایی جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم دانپێدانانە ڕاشکاوانەیە درۆ و دەلەسەکانی هەندێک لایەنی دەرخست کە هەوڵی بچووککردنەوە و بێ بایەخکردنی خۆراگرییان دەدا. ئەمینداری گشتی کەتایبی سەیدوشوهەدا ڕاشیگەیاند کە خۆڕاگری بە پشتبەستن بە توانای ئۆپەراسیۆنیی خۆی، هەموو هاوکێشە سەربازییەکانی ئەمریکای لەسەر خاکی عێراق تێکدا و هەڵیوەوەشاندنەوە.