"پەپوولەکان" له کوردستان خەڵاتی فێستیڤاڵی کچێکی ئۆسترالیای دەست خست
کورته فیلمی "پەپوولەکان" (پروانه ها) لە نووسین و دەرهێنانی عەدنان زەندی خەڵاتی گرینگترین فیلمی فێستیڤاڵی کچێکی ئۆستڕالیای مسۆگەر کرد.
به پێی هەواڵی کوردپرێس فێستیڤاڵی کچێکی ئۆستڕالیا که لە ڕۆژی 7 نۆڤەمبەر کۆتایی پێهات و له نێو 250 فیلم له وڵاتانی ئۆکڕاین، ئەمریکا، کەنەدا، ئیتالیا، ئۆستوڕالیا، کۆلۆمبیا و ... خەڵاتی گرینگترین فیلمیان پێشکەشی فیلمی (پەپوڵەکان) "پروانه ها" کرد له وڵاتی ئێرانەوه.
ئەم فیلمه که له بەشی خوێندکاریدا بەشدار بووه دەرچوو بۆ نێو 5 فیلمی کۆتایی بۆ خەڵاتی باشترین فیلم و هەروەها ئەم فیلمه له مانگی دیسەمبەر له فێستیڤاڵی فیلمی ئافرەتان له وڵاتانی ئەڵمانیا و پۆرتوگاڵ نمایش دەدرێت.
ئەم فیلمه پێشتر له فێستیڤاڵه جیاوازه نێوخۆیی و نێونەتەوییەکانیشدا ئاماده بووه و گەلێ سەرکەوتنی دەست خستووه. لەوانه: خەڵاتی باشترین فیلمی میلان خەڵاتی سێیەمی بەیرووت و باشترین فیلمی مێهرەجانی قوڕئان.
نووسەر و دەرهێنەری فیلم: عەدنان زەندی و وریا گۆڵزاریان وەک وێنەهەڵگر، کیومەرس سوبحانی دەنگهەڵگر، زانیار لوتفی وەک مۆنتاژۆر، ئەکتەر خاتره نودری و به هاوکاری دیکەی یاریدەدەران دەرهێنەریان بۆ چێ کردنی ئەم فیلمه یارمەتی داوه.