خه‌ڵاتی پێشبڕکێی کارتۆنی Cakovecی کوروڤاتیا له ده‌ستی هونه‌رمه‌ندی کرماشانیدایه
-
خه‌ڵاتی پێشبڕکێی کارتۆنی Cakovecی کوروڤاتیا له ده‌ستی هونه‌رمه‌ندی کرماشانیدایه
"فه‌خره‌ددین دۆست محه‌مه‌د"؛ کاریکاتۆریستی به‌ناوبانگی کرماشانی خه‌ڵاتی دووهه‌مین پێشبرکێی نێونه‌ته‌وه‌یی کارتۆنی Cakovecی کوروڤاتیای وه‌ده‌ست هێنا.
فه‌خره‌ددین دۆست محه‌مه‌د له هونه‌رمه‌ندانی کاریکاتۆریستی کرماشانی توانی خه‌ڵاتی دووهه‌می ئه‌م پێشبڕکێیه بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات.
هه‌روه‌ها ئه‌م کاریکاتۆریسته کرماشانییه توانی وێڕای مسۆگه‌رکردنی پله‌ی یه‌که‌می مێهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی کارتۆنی 2016 Urziceniی ڕۆمانیا، ببێته کاندیدای وه‌رگرتنی باشترین کارتۆنیستی ساڵی 2016 له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی تونزمگه‌وه.

فه‌خره‌ددین دۆست محه‌مه‌د (وێنه‌گر، کاریکاتۆریست، داڕێژه‌ری ئه‌کته‌ری و داهێنه‌ری ڕوانگه‌ی ئافرێنه‌ر) له دایکبووی 1355ی ئیسلام‌ئاوای ڕۆژئاوا (پارێزگای کرماشان)، خاوه‌ن به‌ڵگه‌ی کارناسی قاڵی (داڕێژه‌ری قاڵی) له کالێجی نژیارڤانی و هونه‌ری زانستگای کرماشانه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده کرماشانییه تا ئێستا له مێهرجانه جۆراوجۆره نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا چه‌ندین شانازی وه‌ده‌ست هێناوه.
