ئامێری میوزیکی سەنتوور سەرەتا لە میزۆپۆتامیادا دەرکەوتووە
تشرینی دووهم 08, 2024 18:06 Asia/Tehran
سەنتوور بۆ یەکەمجار ٢٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا لە میزۆپۆتامیا دەرکەوتووە، لە ئێستاشدا لەناو هونەرمەندانی کورد گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت
کەسێک بییەوێت ببێتە ژەنیاری سەنتوور سەرەتا دەبێت ئامێرەکە بناسێت و بزانێت چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکات، پێویستە چەکوشی سەنتوورەکە بە باشی فێر بێت و بزانێت چۆن بەکاری دێنیت، دواتر پێویستە تەکنیکەکانی ژەنین لای مامۆستایەک یا هەرکەسێکی شارەزا فێر بێت.. شارەزایان پێیان وایە لە پێش زاین لە میزۆپۆتامیا دەرکەوتووو و دواتر گەیشتووەتە ناوچەکانی دیکە، ئەم ئامێرە جیاواز لە ئامێرە زاگرۆسییەکانی دیکە ئەوەش بە هۆی ئەوەی کە لە ٧٢ ژێ پێکدێت