چاره‌سه‌ری خێرا بۆ کۆکه‌ی وشک
ئادار 29, 2016 20:11 Asia/Tehran
کۆکه وشکه یه‌کێکه له نه‌خۆشیه بڵاوه‌کان به‌تایبه‌تی له وه‌رزی به‌هار و پایزدا، کاتێک تووش ده‌بیت کۆکه بێزار ده‌کات به‌تایبه‌تی له‌شه‌واندا یاخود کاتی خه‌و، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کۆکین پێویسته ئه‌م چاره‌سه‌رە سروشتیانه به‌کاربهێنیت:
غه‌رغه‌ره کردن به ئاو و خوێ، کارێکی زۆر باشه و سوودی ده‌بێت.
خواردنی که‌وچکێکی گه‌وره هه‌نگوین، زۆر به‌سووده بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کۆکین، یان خواردنه‌وه‌ی کوپێک ئاوی گه‌رم.
خواردنه‌وه‌ی چای زه‌نجه‌فیل پێش نوستن زۆر به‌سووده، یاخود پارچه‌یه‌ک زه‌نجه‌فیل بخه‌ره کوپێک ئاوی گه‌رم و پاش 10 خوله‌ک بیخۆره‌وه.
له‌کاتی کۆکیندا هه‌وڵبده سه‌ر به‌رز رابگره، تا باش هه‌ناسه بده‌یت.