کۆمه‌ڵه شێعرێکی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت به فارسی بڵاو کرایه‌وه
کۆمه‌ڵه شێعرێکی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، شاعری ناوداری کورد له ژێر ناوی گۆڕستانی گوڵه‌کان به وه‌رگێڕانی موختار شوکری پوور ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێبی ئێران کرا.
به پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، کۆمه‌ڵه شێعرێکی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، شاعێری ناوداری کورد له ژێر ناوی گۆڕستانی گوڵه‌کان به وه‌رگێڕانی موختار شوکری پوور ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێبی ئێران کرا.
ئه‌م کتێبه له لایه‌ن نه‌شری سالس له تاران له چاپ دراوه و ۱۰۸ پارچه شێعری له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها له پێشه‌کیی کتێبه‌که‌دا، موختار شوکری پوور، ژیان نامه‌ی تێر و ته‌سه‌لی له‌تیف هه‌ڵمه‌تی بۆ خوێنه‌ره فارسه‌کان ختسووه‌ته به‌رده‌ست.
شوکری پوور له ناساندی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت به خوێنه‌ری ئێرانی ده‌نووسێت: ئه‌م شاعیره کورده له دایکبووی شاری کفرییه که سه‌ر به پارێزگای که‌رکووکه. ئه‌و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی دیندار و سۆفی مه‌زه‌ب له دایک بووه که هاوکات بایه‌خی زۆریان به ئه‌ده‌ب و شێعر داوه. باوکی له شێخه‌کانی ته‌ریقه‌تی قادرییه و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه شاعرانی ئێرانیشی به باشی ناسیوه و له‌م ڕێگه منداڵه‌کانی خۆیشی له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی فارسی ئاشنا کردووه.
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له ساڵی ۱۹۷۰ی زاینی یه‌که‌مین کتێبی خۆیی به ناوی "خودا و شاری بچکۆلەکەم" ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کرد و به‌م کتێبه ناوێکی باشی بۆ خۆی له نێو خوێنه‌ری کورد-دا مسۆگر کرد.
وه‌رگێڕی شێعره‌کانی هه‌ڵمه‌ت ده‌ڵێت: شێعری هه‌ڵمه‌ت، شێعرێکی ستراکچێرداره که جیاوازی داهێنه‌رانه‌ی زۆری تێدا به‌رهه‌م هاتووه و هاوکات وێنه‌یه‌کی زۆر تاقانه له جیهان لای خوێنه‌ر درووست ده‌کات.
شوکری پوور درێژه ده‌دات: زمانی شێعری هه‌ڵمه‌ت شێعرێکی ساکاره و هه‌وڵ ده‌دات تاکوو له گیرۆده بوون به زمانی ئاڵۆزه‌وه دووری بکات. هه‌ڵمه‌ت هه‌روه‌ها به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه تاکوو ئاکاره سیاسییه‌کانی بخاته به‌ر ڕه‌خنه‌ی تووندی خۆی، هه‌ر له سه‌رده‌می سه‌دامه‌وه بیگره تاکوو ئێسته.
شایانی باسه که موختار شوکری پوور، فیلمێکی به‌ڵگه‌یه‌شی له له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له‌م دوایه‌دا و به زمانی فارسی به‌رهه‌م هێناوه که له میانه‌ی سه‌فه‌ره‌کانی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت بۆ شاری تاران ئیشی له‌سه‌ر کراوه.
شوکوری پوور تاکوو ئێسته به ده‌یان بابه‌تی ئه‌ده‌بی له کوردیه‌وه بۆ فارسی وه‌رگێڕاوه و چه‌ندین کتێبی له چاپ دراوه و هاوکات سه‌رقاڵی به‌رهه‌م هێنانی فیلمی به‌ڵگه‌یی له ژیانی ناودارانی کورده.