کۆڕی ئه‌ده‌بی سه‌راج به‌ناگه‌ر؛ چیرۆک نووسی کورد لە سنە دژ
کافه کتێبی کاڵ، له میانه‌ی ئه‌م هه‌فه‌ته‌دا، کۆڕێکی ئه‌ده‌بی بۆ شاعر و چیرۆک نووسێکی به‌ناوبانگی کورد له سنه به‌ڕێوه ده‌بات.
به پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ کافه کاڵ، کافه کاڵ له میانه‌ی ئه‌م هه‌فته‌دا، کۆڕێکی ئه‌ده‌بی بۆ سه‌راج به‌ناگه‌ر، شاعر و چیرۆک نووسی به‌ناوبانگی کورد له سنه به‌ڕێوه ده‌با.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌م کۆڕه ڕۆژی چوارشه‌مه له شوێنی کافه کتێبی کاڵ له سنه به‌ڕێوه ده‌چێت. هه‌روه‌ها له‌م کۆڕه‌دا بڕیار وایه، شاعر و چیرۆک نووسی کورد، سه‌راج به‌ناگه‌ر دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رهه‌می خۆی بیر و بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بی کوردی بخاته ڕوو.
شایانی باسه که ئه‌م کۆڕه ئه‌ده‌بییه ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فه‌ته و کاتژمێر ۶‌ی ئێواره له کافه کتێبی کاڵ، له چواڕێیانی سه‌فه‌ری به‌ڕێوه ده‌چێت و ئاماده بوون بۆ هه‌مووانیش ئازاده.
سه‌راج به‌ناگه‌ر له ساڵی ۱۳۳۶ هه‌تاوی له گه‌ڕه‌کی قه‌تارچیانی سنه له دایک بووه و سه‌باره‌ت به نووسین به زاراوه‌ی کوردی سنه‌یی ده‌ڵێت: زاراوه‌ی سنه‌یی یان ئه‌رده‌ڵانی زاراوه‌یه‌کی به‌ربڵاو و پته‌و و جوان و نه‌ناسراوه و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه که باو و باپیرانم چه‌ندین نه‌وه‌یه له‌م شاره ده‌ژین، زۆر حه‌زم له نووسینیه‌تی.
به‌ناگه‌ر زیادی ده‌کات: باوکم سه‌ر به فیکری غه‌زاڵی گه‌وره بوو، هه‌ر به‌م هۆیه‌ش من له هه‌مان میرمنداڵیه‌وه دوو کتێبی ته‌زکه‌ره‌ی ئه‌ولیا و کیمیای به‌خته‌وه‌ری غه‌زاڵیم خوێنده‌وه و کاریگه‌ری باشی تێمدا بووه و کاری چیرۆک نووسیشم له هه‌مان ته‌مه‌نی مه‌نداڵیه‌وه ده‌ست پێکردووه.
سه‌راج به‌ناگه‌ر له مامۆستایانی به توانای که‌رتی چیرۆک نووسییه و له ساڵی ۶۸ی هه‌تاویه‌وه به‌رده‌وام ده‌نووسێت و وانه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌ڵێته‌وه و ئێستاش هه‌ر دانیشتووی شاری سنه‌یه.