تشرینی دووه‌م 03, 2016 13:45 Asia/Tehran
  • ساڵچەشنی  شیمانەیی تۆیۆتای کەمری ٢٠١٨ ڕادە نوێنرێ

لەم ڕۆژانەدا تازەترین وێنەی سیخوڕی سەبارەت بە نفشی داهاتووی کەمری کە قە واخێکی قورسی هەیە بڵاو بۆتەوە. وێدەچی ئەم مۆدیلە نرت ونوێ یە لە پیشە سازی ترۆموبیل دا نۆک ڕەنگ بێ ، لەبەر ئەوەی کە تەشک و ڕواڵەتێکی مامناوەندی هەیە. ئەم نموونەی ئێستا هەندێ پێتەک و ئامێری تێدا دەکار هێنراوە کە سەرنج راکێش تریشی دەکا.

 هێڵ و قۆقزایی  قەواخی ترومبیلە کە  زۆرزە ق و زۆپ دە نوێنێ  . لە پێشەوە ، کە چاوی لێ دەکەین پەنجەرەی پان وبەرین و چرا تیژەکانی ئۆتۆمبیلی تایبە ت بە ملە ی  "نسکار"مان وەبیر دێنێتەوە. با بوێرە کانی  تۆزێک چکۆلەترن بەم حاڵە وە ،هێشتا زۆر لە چە شنە کانی دیی بنەماڵەکەی دەچێ.

 

 

لە باری خۆپە ڕ - پڕۆفایل- و  جەستەشەوە ئەم  نوێ چە شنەی  کەمری زۆرنایاب و دە گمە نە . کە پۆچکەی ئۆتۆمبیلەکە ، تێکڕا ،لەخاڵێک دا کۆ دەبێتەوە و بە   قۆقزایی هێڵی لا شانی  دا هە ٌدە کشێ. بنمیچی کەمری  نوێ چە شنیش  تۆزێک کەوانییە و وێدەچێ کە جیاوازیی یە کە ی  تەشکی خۆشیک و دە گمە ن و  ژوورۆچکەیەکی  چواردەرکە و زێدە جێی  سەر دەرکی ،هاڵۆچکە ی  نە ریتی و کلاسیک نیشان دەدا. ڕەش ئاڵقە ی تایەرە کە ی  و بەرزایی کەمی ئەم ئۆتۆمبیلە، بۆتە هۆی ئەوەی کە  بینە ر چە شنی  پێرفۆرمەنسی، نە خوازە -  بە ستاندارد و پێفەرەی کەمری -  بیربکە وێ .

 

چراکانی  پاشە وە ی  تەسک و  تە نکن  و بەرگیرۆچکە یە کی بەرچاو  لە سەر بارسنۆق، لە تایبەتمەندییەکانی پاشەوەی ئەم ترۆمبیلە یە  . ئەو چە شنە ی کەوتۆتە داوی کامێراوە، هەروەها چوار دووکە ڵ- بوێری  بۆ داندراوە.  کە چی  نەبوونی هەوا- بوێری  تۆکمە  لە ژێرە وە، زۆر دیار و خۆیایە ، بەڵام بە گشتی لە پشتەوە وەک ترومۆبیلِکی  وەرزەوانی  بە دیاردە کەوێ .

 

 

چاوەڕێ دەکرێ کە ئەم ئۆتۆمبیلە  ساڵی ٢٠١٧ بناسێندرێ و وەکوو ساڵچە شنی  ٢٠١٨ بفرۆشرێ. ڕەنگە ئەم ئۆتۆمبیلە نیوەی دووەمی ساڵی دیکە و لە پێشانگەی جیهانیی ئۆتۆمبیل لە ئەمریکای باکوور ڕابنوێنرێ .

سەرپەیڤ