تشرینی دووه‌م 23, 2016 13:03 Asia/Tehran
  • -چ - بەم زوانە لەڕایەڵەی کوردی  سەحەردا ببینن
    -چ - بەم زوانە لەڕایەڵەی کوردی سەحەردا ببینن

فیلمی سینەمایی "چ" لە دەرهێنانی ئیبراهیم حاتەمی کیا دەرهێنەری بەناوبانگی ئێرانی بە زمانی کوردی دوبلە کراوەتەوە و ئامادەی بڵاوبوونەوەیە.

فیلمی "چ" لە سی و دووەمین فستیڤاڵی فیلمی فەجردا بەشدار بوو و سیمورغی بلورینی باشترین ئێدیت، باشتری دەنگ هەڵگرتن، باشترین سپێشاڵ ئێفێکتی مەیدانی، باشترین سپێشاڵ ئێفێکتی بەسەری و باشترین ئەکتەری تۆکمەکەری پیاوی بۆ دەورگێرانی بابەک حەمیدییان وەرگرت.هەروەها فیلمی "چ" لە بەشی باشترین فیلمدا، باشترین دەرهێنان و باشترین دیزاین و دیکور و جل و بەرگ بوو بە بەربژاری وەرگرتنی خەڵاتی سیمورغ.

مریلا زارعی

 

کورتەیەک لە فیلمی "چ":
هاوکات لەگەڵ قەیرانی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان لە گەلاوێژی ١٣٥٨ی هەتاوی، دوکتۆر مستەفا چەمران وەکوو یاریدەری دەوڵەتی کاتی لە کاروباری شۆڕش هاوڕێ لەگەڵ سەرتیپ فەلاحی فەرماندەری کاتیی هێزی زەوینیی ئەرتەش دەچنە نێو شاری پاوە تا لە باروودۆخ و ڕەوشی ناوچەکە لە نزیکەوە ئاگادار ببنەوە. لەم نێوانەدا ئەسغەر وساڵی  فەرماندەری هێزەی جەماوەرییە کە تەنیا بەرگریکارانی شاری پاوە دێنە ئەژمار. "چ" باسی بەسەرهاتی ٤٨ کاژێر لە ژیانی دوکتۆر مستەفا چەمران لە شەڕەکەی پاوە و گەمارۆدرانی ئەم شارە لە لایەن ‌هێزەکانی دژە ئینقلابەوە دەکات.

بابەک حەمیدیان
فەریبورز عەرەب نیا

 

ستافی فیلمی "چ" :

ئەکتەرەکان: فەریبورز عەرەب نیا، سەعید ڕاد، مریلا زارعی، بابەک حەمیدیان، مەهدی سوڵتانی، ئیسماعیل سوڵتانیان، ئەمیرڕەزا دڵاوەری

دەرهێنەر: ئیبراهیم حاتەمی کیا، وەبەرهێنەر: مەهدی کەریمیبەرهەمی ناوەندی سینەمایی فارابی/ نووسەری سناریۆ: ئیبراهیم حاتەمی کیا، بەڕێوەبەری بەشی وێنەگرتن: حسێن جەعفەریان، دەنگ هەڵگر: بەهمەن ئەردەڵانماکیاژ: مێهرداد کیانی،ئێدیت: مەهدی حسێنی وەنددەنگ دانان: سەید عەلیڕەزا عەلەوییانمۆسیقا: فەردین خەڵعەتبەری

ستافی دوبلە :
بەرێوەبەری دوبلە: محەمەد فەرەیدوونی
وەرگێڕانی دەق: ئارمان مستەفاپوور
پێداچوونەوە: ئەیووب گازرانی
میکس و دەنگ هەڵگرتنی ستۆدیۆ: سەعید فەرەیدوونی
بێژەرەکان: عەزیز عەباسی، مەهتاب زیرەک، فواد شافعی، ڕەزا حاج خوسرەوی، سەحەر ئێلیاسی پوور، سەیران گڵۆڵانی، محەمەد فەرەیدوونی، ڕزگار خاتری، هەژار ڕەمەزانی، فەریدە کەریمی زاد، عەلی زوڵفەقاری، شەبنەم وەکێڵیان

وێنەکانی فیلم و هەروەها پشت سەحنەی فیلمی "چ":

 

 

سەرپەیڤ