پەرجووەکانی خواردنی ماسی
-
خۆراکی ماسی
خورادنی ماسی مەترسییەكانی تووشبوون بە جۆرەها نەخۆشی كەم دەكاتەوە.
ماسی و یارمەتیی دان بە مێشک
کاریگەریی خۆراک لەسەر کردەوەی هەموو ئەندامانی لەش لەوان مێشک سەلماوە، توێژەران لە لێکۆڵینەوەکاندا بەمە گەییشتوون کە ماسی و رۆنی ماسی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر توانایی و سەرکەوتنی مێشک و بیر هەیە.
ئەو کەسانەی بە رادەیەکی زۆر ماسی دەخۆن کەمتر مەترسیی تووش بوون بە گرژیی دەمارەکانیان لەسەرە. چەوریی ئۆمێگا 3ی نێو ماسی هەو کردنی مێشک کەم دەکاتەوە و دەیپارێزێ؛ لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بۆ گەشەی شیاوی مێشکی منداڵان.
زەیتی ماسی بۆ کەمکردنەوەی شەکرە
زه‌یتی ماسی نه‌خۆشی شه‌كره و دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه، نه‌خۆشی شه‌كره دووه‌مین نه‌خۆشی مه‌ترسیداره كه زیاتر له 317 ملیۆن كه‌س له جیهاندا توشی بوو.
هه‌روه‌ها توێژەران ئاماژه‌یان بهوهكردوه ئۆمیگا 3 بە ئیش کردن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆڕمونێك له خوێندا كه ناسراوهیە به هۆرمۆن ئهدیپۆنیكتین Adiponectin كه رۆڵێكی گرنگ له كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و دڵ ده‌بینێت، ئیش له‌سه‌ر رێكخستنی ئاستی گلۆكۆز و چه‌وری خوێن ده‌كات هه‌روه‌ها هه‌وكردن كه‌م ده‌كاته‌وه.