رۆناڵدۆ ده‌توانێت مێسی بكڕێت
له‌وانه‌یه قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه‌سێك ته‌نیا به یه‌ك ساڵ 191 ملیۆن پاوه‌ندی به‌ده‌ستهێناوه، شتێكی ناڕاستی و خه‌یاڵی بێت، به‌ڵام ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، وایكرد ئه‌و شته به‌دی بێت، دوای ئه‌وه‌ی باشترین یاریزانی جیهان توانی به‌یه‌ك ساڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌ده‌ستبێنێت، ئه‌ویش له ساڵی 2015 بوو.
رۆناڵدۆ، كه به‌مدواییه بووه خاوه‌نی به‌زرترین مووچه له جیهاندا، دوای تازه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه تاوه‌كو ساڵی 2021، به‌رامبه‌ر مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 365 هه‌زار پاوه‌ند، كه خۆی له 457 هه‌زار دۆلار ده‌دات، ناچاربوو له رۆژانی رابردوودا، كۆی داهاتی ساڵی 2015 خۆی ئاشكرا بكات، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه‌ی له دانی باج به بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ خرایه پاڵی.
له‌و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌ی دۆن پێشكه‌شی كرد، ئه‌وه‌ی كۆمپانیای (جیستیفۆتی) ئاشكرای كردووه، بۆ دڵنیابوون له دروستی هه‌ڵوێستی رۆناڵدۆ به‌رامبه‌ر باجه‌كان، ئه‌و بڕه پاره زۆره ئاشكرا بووه، كه گۆڵكاری یانه‌ی شاهانه له ساڵی 2015 به‌ده‌ستهێناوه، كه خۆی له 191 ملیۆن پاوه‌ند ده‌دات، واته نزیكه‌ی 15.9 ملیۆنی مانگانه، 3.7 ملیۆن پاوه‌ندی هه‌فتانه و 523 هه‌زار پاوه‌ندی رۆژانه. له‌و راپۆرته‌دا ئه‌گه‌ری زۆر شت ده‌كه‌ین، كه رۆناڵدۆ ده‌توانێت به‌و بڕه پاره‌یه زۆره‌ی ساڵی 2015 ده‌ستی كه‌وتووه بیكڕێت، كه به 191 ملیۆن پاوه‌ند (240ملیۆن دۆلار) مه‌زنده ده‌كرێت.
كڕینی مێسی
دۆن ده‌توانێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ركابه‌ره به‌رده‌وامه‌كه‌ی، لیۆنێل مێسی واژوو بكات و بیباته ریزه‌كانی ریال مه‌درید، ئه‌گه‌ر مێسی خاوه‌ن 5 باڵۆن دۆر رازی بێت، بچێته یانه‌كه‌ی پایته‌خت، كه به گوێره‌ی ئامارێكی گۆڤاری فرانس فوتبۆلی فه‌ره‌نسی، به‌های مێسی خۆی له 190 ملیۆن یۆرۆ ده‌دات، واته كه‌مێك له‌وه كه‌متر، كه رۆناڵدۆی ركابه‌ری له ساڵی 2015 به‌ده‌ستیهێناوه.

كڕینی فڕۆكه‌یه‌كی (ئێرباس ئه‌ی 340)
رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 31 ساڵان، ده‌توانێت به‌و 240 ملیۆن دۆلاره كه ساڵی 2015 به‌ده‌ستهێناوه، فڕۆكه‌یه‌كی له جۆری (ئێرباس ئه‌ی 340) بكڕێت، چونكه به‌های ئه‌و فڕۆكه‌یه، كه شوێنی 261 ـ 380 كورسی تێدا ده‌بێته‌وه‌و ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 6700 ـ 9000 میل بفڕێت، ده‌گاته 238 ملیۆن دۆلار، واته 2 ملیۆن دۆلار كه‌متر، له‌و داهاته‌ی دۆن ساڵی رابردوو به‌ده‌ستهێناوه.
كڕینی 53 ئۆتۆمبێلی لامبۆرگینی و 31293 ئایفۆن 7 پلاس
ئه‌و گۆڵكاره‌ی یانه‌ی شاهانه ده‌توانێت 53 ئۆتۆمبێل له جۆری لامبۆرگینی فینینیۆ كۆپێش بكڕێت، چونكه نرخی هه‌ر ئۆتۆمبێلێك له‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌گاته نزیكه‌ی 4 ملیۆن و نیو دۆلار، واته رۆناڵدۆ ده‌توانێت 53 ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها له جۆری (لامبۆرگینی فینینیۆ) بكڕێت، له‌و داهاته‌ی ساڵی رابردوو ده‌ستی كه‌وتووه. هه‌روه‌ها ده‌توانێت 312 هه‌زار و 93 دانه له مۆبایلی زیره‌ك (ئایفۆن 7 پلاس) بكڕێت. ئه‌و ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید، ده‌توانێت پارچه‌یه‌ك زه‌وی به رووبه‌رێكی فراوان له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن بكڕێت، كه به گرانترین شار له رووی زه‌وی بازرگانییه‌وه داده‌نرێت. دۆن ده‌توانێت 159166 مه‌تری چوارگۆشه له پایته‌ختی ژاپۆن بكڕێت، كه هه‌موو رووبه‌ره‌كه‌ی 2187.65 كیلۆمه‌تری دوو جایه.
هوتێل و خانوو
له‌وانه‌یه رۆناڵدۆ، حه‌زبكات هه‌ندێ هوتێل له جیهاندا بكڕێت، سه‌ره‌تا ده‌توانێت بچێته به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، بۆ ئه‌وه‌ی هوتێلێك له‌وێ بكڕێت، نرخی یه‌ك هوتێل ده‌گاته 134 ملیۆن پاوه‌ند، به‌مه‌ش هێشتا 66 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و هوتێله 300 ژوور و سویتی تێدایه، له‌گه‌ڵ چێشتخانه‌یه‌كی گه‌وره‌و چه‌ند ژوورێكی گه‌وره بۆ كۆنگره، كه 320 كورسیان تێدایه، گه‌راجی تایبه‌تی هوتێله‌كه‌ش شوێنی 130 ئۆتۆمبێلی تێدا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیه‌وێ هوتێلێك له ئیتاڵیا بكڕێت، به‌تایبه‌تی له شاری ڤینیسیا، ده‌توانێت بڕی 105 ملیۆن پاوه‌ند بدات، به‌مه‌ش هێشتا نزیكه‌ی 85 ملیۆنی بۆ ده‌مینێته‌وه. له‌وانه‌شه حه‌زبكات خانوویه‌كی قه‌باره ناوه‌ند له‌وێ بكڕێت، كه نرخه‌كه‌ی ملیۆن پاوه‌نده، خانووه‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی (هامیلتۆن تیراس، له‌نده‌ن NW8)، به‌وه‌ش رۆناڵدۆ ساڵانه 191 ملیۆن پاوه‌ندی ده‌ستده‌كه‌وێ، بۆیه ده‌توانێت 7 خانووی له‌و جۆره بكڕێت.