گرینگ‌ترین بابەتی دیپلۆماسیی کەلتووری ئێران / مێهرەجانی نێونەتەوەیی فەجر
سی پێنجەمین مێهرەجانی فیلمی فەجر هاوکات لە گەڵ تاران و جەندین پارێزگای دیکەی وڵات، چالاکییەکانی بە نمایشی 16 فیلمی سینەمایی لە سینەما بەهمەنی شاری سنە دەست پێدەکات.
فیلمە لێهاتووەکانی سی و پێنجەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی فەجر بۆ ماوەی یەک حەوتە لە 14 تا 21ی رێبەندانی ئەمساڵ لە شاری سنە نمایش دەکرێت.
لەم ڕێوڕەسمە کە بڕیارە بۆ ماوەی یەک حەوتە لە 14 تا ٢١ی رێبەندان درێژەی بێت، فیلمگەلی ڕاکردوو، سۆفی و شێت، ڤیلاییەکان، بێمێژوو، بێواژۆ، تاوان لە منە، هاوینی داخ، ئازەر، شێنێل، باش ـ خراپ ـ جڵف، رۆژێکی تایبەتی، ماگرتە، کۆمیدیای مرۆیی، نیگار، گۆشەگیری، ماڵی ئەویتر و ئازادی بە مەرجەوە نمایش دەدرێت.
پەرەی ئەو فستیڤاڵە وەک یەکێ لە گرینگ‌ترین ڕووداوە سینمایەکانی ئاسیا یەکێکە لە گرینگ‌ترین بابەتەکانی دیپلۆماسیی فەرهەنگیی سیستمی کۆماری ئیسلامیی ئێران .
لە فستیڤاڵی بەردەمدا لاوانی فیلمساز و سینەماکار لە سی و پێنج وڵات بەشداری ئۆردوی دۆزینەوەی لێهاتوویی دارولفنون دەبن و لەوناوەدا، سینەماکارانی لاوی وڵاتانی ئیسلامی دراوسێ لەوان تاجیکستان، ئەفغانستان، پاکستان، تورکیا، کۆماری ئازەربایجان، ئێراق، سوریا‌و لوبنان بەرەبەشی زیاتریان دەبێ.
سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی فەجر، جەژەنی رێزگرتن لە گەورەکانی سینەما و کارنەڤاڵی هاتنەناوەوەی بەورەی لاوانی چالاک و لێهاتووی ئەم نیشتمانەیە. ئەم حیماسە پڕشکۆیەی ئەمساڵ لە بەشە جۆراوجۆرەکانی "ڕوانینی سینەمای ئێران"، "پێشبڕکێی سینەمای ئێران" (سەودای سیمورغ)، "فیلمی هەڵبژاردەی بینەران"، "سینەمای حەقیقەت" (پێشبڕکێی بەرهەمە دیکۆمێنتارییە درێژه‌کان) و "پێشبڕکێی راگەیاندن و ریکلام" بەڕێوە دەچێت.
سی و پێنجه‌مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جری له شاری تاران و به به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی کورد ده‌ستی به کار کرد.
له‌م خوله‌ی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر فیلمێک له ده‌رهێنه‌ری کورد، خاتوو پوران دره‌خشه‌نده له ژیر ناوی "سه‌ر بانێکی دووکه‌ڵاوی" له به‌شی کێبه‌رکێدا به‌شداری کردووه، له‌م فیلمه‌دا فه‌رهاد ئه‌سڵانی، هونه‌رمه‌ندێکی دیکه‌ی کورد ڕۆڵی یه‌که‌می فیلمه‌که ده‌گێڕێت.
ئه‌م فیلمه سه‌باره‌ت به کێشه کۆمهڵاتییهکانه و چیرۆکی ژن و پیاوێکی ئێرانییه که چه‌ندین ڕووداوی نه‌خوازراو ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
شایانی باسه که هه‌موو ساڵێک سینەماکارانی کورد لە تەنیشت سینەماکارانی ئێرانی لە خولە جۆراوجۆرەکانی فیستیڤاڵی فیلمی فەجر بەشدارییان کردووە و بە بەرهەمە هونەرییەکانی خۆیان خەڵاتی په‌یکه‌ره‌ی سیمورغی بلوورینی ئەم فیستیڤاڵە گرینگەی سینەمای ئێرانیان بەدەستهێناوە کە گرنگ ترین خەڵاتی سینەمای ئێرانه.
هه‌روه‌ها بێهروز غه‌ریب پوور، سینه‌ماکاری سنه‌یی یه‌کێکه له داوه‌ره‌کانی ئه‌م خوله‌ی فستیڤاڵی فه‌جر.
سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی فەجر لە رۆژانی ۳۱‌ی ژانوییە تاکوو ۱۰ی فێبرییەی ۲۰۱۷ لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی تاوەری میلادی تاران و پەردیسە سینەماییەکانی ئەم شارە و شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بەڕێوە دەچێت.