هونەرمەندێکی ناسراوی ئێران کوچی دوایی کرد
شوبات 03, 2017 13:20 Asia/Tehran
-
حەسەن جەوهەرچی کوچی دوایی کرد
حەسەن جەوهەرچی ئەکتەری سینەما و تەلەفزیۆن بە هۆی وەستانی دڵ بەیانی ئەمڕۆ لە تاران کۆچی دوایی کرد.
کاتژمێر ۵ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی حەسەن جەوهەرچی ئەکتەری ناسراوەی ئێرانی لە نەخۆشخانەی شاری تاران کۆچی دوایی کردووە بە هۆی وەستانی لە ناکاوی دڵ.
جەوهەرچی ساڵی ۱۳۴۷ لە بنەماڵەیەکی ئەردەبیلی لە دایک بووە و کارناسایی وێنەگری لە زانکۆی هونەرەجوانەکانی زانستگای تاران وەرگرتووە و دواتر کاری ئەکتەری سینەما و تەلەفزیۆنی دەستپێکردووە.
جەوهەرچی بە فیلمی "در پناه تو" ناوبانگی لە ئێران دەرکرد و دواتر لە چەندین فیلمی سینەمایی و دراما ڕۆڵی گێڕا.