کیمیابارانی هەڵەبجە لە ئاوێنەی مێژوودا
ساڵی ۱۹۲۵ رێککه‌وتننامه‌ی ژێنێڤ، یان قه‌ده‌غه کردنی که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌کی کیمیایی له شه‌ڕ، واژۆ کرا. به‌ڵام عێراق له ره‌وتی شه‌ڕدا ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی پێشێل کرد. سوپای عێراق بۆ یه‌که‌مجار له ساڵی ۱۹۸۲ چه‌کی کیمیایی له دژی هێزه‌کانی ئێران به کار هێنا.
سوپای عێراق به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له کاتژمێر چوار و نیوی پاش نیوه‌ڕۆی ۲۸ جوونی ساڵی ۱۹۸۷، واته هه‌شت مانگ به‌ر له کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، چه‌کی کیمیایی به دژی خه‌ڵکی شاڕی سه‌رده‌شت به کار هێنا. له‌و هێرشه‌دا ۱۱۰ که‌س له خه‌ڵکی مه‌ده‌نی سه‌رده‌شت کوژران و نێزیک ۸۰۰۰ که‌س بریندار و ژه‌هراوی بوون. دیاره له ره‌وتی شه‌ڕی ئێران و عێراقدا هه‌ر چوار زڵهێزی جیهان واته ئه‌مه‌ریکا، بریتانیا، فه‌ره‌نسه و یه‌کێتی سۆڤییه‌ت به دژی کۆماری ئیسلامی و هاوپه‌یمانی سه‌ددام بوون، هه‌ر بۆیه پێشێل کردنی یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی و به کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه په‌رده پۆش ده‌کرا.
کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن به‌عس 8 مانگ پاش کیمیایی کردنی شاری سه‌رده‌شت ڕوویدا و زۆر که‌سان پێیان وایه که بێده‌نگی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رانبه‌ر به کیمیابارانی سه‌رده‌شت بووه هۆی ئه‌و په‌لاماره نامرۆڤانه‌ی سه‌ددام له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه.
کاتژمێر 11ی به‌یانی 16ی مارچی ساڵی 1988، 50 فڕۆکه‌ی حزبی به‌عسی عێراق که هه‌ر یه‌که‌یان چوار بۆمبی 500 کیلویی پێ‌بوو په‌لاماری شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان دا. له‌و په‌لاماره‌دا زیاتر له 5000 که‌س له خه‌ڵکی سڤیلی ئه‌و شاره شه‌هید و زیاتر له 10000 که‌س بریندار بوون و کاره‌ساتێکی مرۆڤی به‌ناوی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه خولقا.
کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌شێک بوو له هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئه‌نفاڵی رژیمی به‌عس له دژی کورد که له سه‌ره‌تای 1987 ده‌ستیپێکرد و تا سێپتێمبێری 1988 درێژه‌ی کێشا. له کاتی ڕوودانی تراژێدییه‌که هێزه ئێرانییه‌کان له نێزیک ڕووداوه‌که بوون و ده‌ستبه‌جێ فریای خه‌ڵکه‌که که‌وتن و به‌شێکی زۆر له نه‌خۆشه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری به‌ره‌و تاران و دیکه‌ی شاره‌کانی ئێران به‌ڕێ کران و ریگه به وه‌فدی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان درا له رێگای سنووره‌کانی ئێرانه‌وه سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه بکه‌ن.
ئه‌وه‌ى جێی تێڕامانه دواى (27) ساڵ ئێستاش کاریگه‌رى ئه‌و کیمیابارانه له‌سه‌ر شاره‌که ماوه.
دوای کیمیاباران ئه‌وانه‌ی به خه‌ستی ژهراوی بوون هه‌ر له شوێنی خۆیان گیانیان له ده‌ستدا و ئه‌وانه‌شى نه‌یانده‌توانى بڕۆن و هێشتا گیانیان تێدامابوو له‌لایه‌ن تیمى پزیشکى و سه‌ربازانى ئێرانییه‌وه به فڕۆکه‌ى سه‌ربازى ده‌گوازرانه‌وه بۆ شاره‌کانى تر‌ى ئێران له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانى ئێرانییه‌وه وێنه‌ى ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه بۆ راى گشتى جیهانى په‌خشکرا، به‌ڵام له‌و کاته‌دا کاردانه‌وه‌یه‌کى ئه‌وتۆ نه له لایه‌ن وڵاتانى ڕۆژئاوایی و وڵاتانى عه‌ره‌بى نه‌بینرا. وڵاتانی ئه‌ورووپای که خۆیان هاوکاری سه‌ددام حسێن بوون و ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا خۆیان فڕۆکه و بۆمبی کیمیاییان به به‌عس دابوو، ئاساییه که هیچ هه‌ڵوێستێکیان نابێت، ولاتانی عه‌ره‌بیش بێدهنیان نواند. له‌م کاته‌دا مێژوو شایه‌تی ئه‌وه ده‌دات یه‌که‌م وڵات که فریای کورده‌کانی عێراق که‌وتن ئێران بوون هه‌واڵی ئه‌و کاره‌ساته له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به گوێ جیهاندا درا. هه‌تا ئێستاش که 27 ساڵ به‌سه‌ر کیمیاباراندا تێده‌په‌ڕێت ئێران هاوکاری باشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه له بواری چاره‌سه‌ریی پزیشکی بۆ به‌رکه‌وتوانی چه‌کی کیمیایی و ساڵانه تیمی پزیشکی و ده‌رمان به شێوه‌ی خۆبه‌ش ده‌نێرێته هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌رمانکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که ژه‌هراوی کراون به چه‌کی کیمیایی سه‌ددام.
به‌ڵام ده‌ستی چاره‌نووس و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ڕۆژگار مۆڵه‌تی به سه‌ددام نه و پاکڵه‌ی مه‌رگێکی پرله شه‌رمه‌زاریی بۆی چنی. له 17ی مارچی 2003 جۆرج ده‌بلیو بووش، سه‌رۆک کۆماری ئه‌و کاتی ئه‌مه‌ریکا واده‌ی 48 کاژێری بۆ سه‌ددام دیاری کرد هه‌تا وڵاتێک بۆ مانه‌وه‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێت و ئه‌گه‌ر واز له ده‌سه‌ڵات نه‌هێنێت ئه‌مه‌ریکا هێرش ده‌کاته سه‌ر عێراق، به‌ڵام سه‌ددام گوێ به هۆشداری ئه‌مه‌ریکا نه‌دا و له ئاکامدا هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا هه‌ڵمه‌تێکی قورسیان کرده سه‌ر عێراق.له 13ی دیسێمبێری 2003ی زایینی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی سه‌ددام حسێن دیکتاتۆری عێراقیان له شاره‌که‌ی خۆی "تکریت" ده‌ستگیر کرد و دۆسیه‌ی جینایه‌ته‌کانی سه‌ددامیان ڕه‌وانه‌ی ده‌زگای دادی عێراق کرد.ده‌زگای دادوه‌ری عێراق سه‌ددامی به تاوانبار زانی و سزای ئیعدامی بۆ ده‌رکرد و له 30ی دیسێمبێری ساڵی 2006ی زایینی هاوکات له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین ڕۆژی ده‌ستپێکردنی پشوودانی جه‌ژنی قوربان سه‌ددام حسێن له سێداره درا و بۆ هه‌میشه کورد و خه‌ڵکی عێراق و ناوچه‌ی مێزۆپۆتامیا له ده‌ستی ڕزگاریان بوو.له ڕۆژی 30ی دیسێمبێری ساڵی 2006ی زایینی له "ئۆردووگای عه‌داڵه‌ت" له شاری کازمه‌ین له باکووری عێراق سه‌ددام حسێن، دیکتاتۆری پێشووی ئه‌و وڵاته له سێداره درا.ڕه‌نگه له سێدراه‌دان زۆر سزایه‌کی که‌م بێت بۆ دیکتاتۆرێک که هه‌زارن که‌سی کوشت و به سه‌دان هه‌زار که‌سی ئاواره و دهربهرد کرد به‌ڵام چاره هیچ نییه جگه له‌وه‌ی که سزادانی تا هه‌تایی سه‌ددام و عه‌لی کیمیایی بمێنیته‌وه بۆ دیوانی خودا.عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به " عه‌لی کیمیایی" ئه‌و ناوه‌ی هه‌موو زامی ناسۆری هه‌ڵه‌بجه ده‌کولێنێته‌وه، له دانیشتنی دادگادا تایبه‌ت به تاوانه‌کانی جینۆساید، دانی به‌وه‌دانا که فه‌رمانی داوه به کردنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌زاره‌ها کورد له ماڵ و جێگه‌ی خۆیان له ماوه‌ی ساڵانی 1980 کاندا.
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید که له کتێبی "سه‌دام به ئێره‌دا تێپه‌ڕی" (له نووسینی غه‌سان شه‌ریل، ڕۆژنامه‌وانی به‌ناوبانگی لوبنانی و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات) به زمانی ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه که وتوویه‌تی: "بڕیاری سه‌دامی له پشته‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی که "هێرشێکی تایبه‌تی" بکرێته سه‌ر شاری هه‌له‌بجه و ئه‌و شاره به شێوه‌یه‌ک له بۆمبی کیمیاوی نوقم بکه‌ن، که سه‌رجه‌م ته‌رمه‌کان تێیادا سارد ببنه‌وه." رۆژی 25ی جانیڤێری 2010 له سێداره دار و ساڵی 2012ش ئه‌و په‌ته‌ی عه‌لی کیمیایی پێ له‌سێداره‌دا هێنرایه شاری هه‌ڵه‌بجه.دوای 27 ساڵ که به‌سه‌ر برینه‌کانی جه‌سته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا تێده‌په‌ڕێت، هێشتا خوێن له‌و زامه ده‌تکێ و ئازاری گازی خه‌رده‌ل گه‌رووی به‌رکه‌وتووانی نه‌فره‌تی سه‌ددام و هاوکاره ڕۆژئاواییه‌کانی ده‌گووشێ.