کلاسیکۆ ئەمشەو لە میامی
کلاسیکۆ ئەمجارە لە دەرەوەی سنوورەکانیی ئەسپانیا بەڕێوە دەچێت ڕووداوێک کە لە ژێر کارتێکەریی نەیمار و بابەتە لاوەکییەکانیی جیایی ئەو لە بارشەلۆنە دایە.
سبەی یەکشەممە کاژێر چوار و سی وپێنج خولەکی بەیانی جامی پاڵەوانە نێودەوڵەتییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە میامی بەڕێوە دەچێت .
ئەم یارییە دۆستانەیە لە نێوان دوو یانەی بارشەلۆنە و ریالی مەدرید بەڕێوە دەچێت . دوای ٣٥ ساڵ کلاسیکۆی ئەسپەنیا بۆ یەکەم جارە کە لە دەرەوەی ئەو وڵاتە دا بەرێوە دەچێت وبەرلەوەیش ساڵی ١٩٨٢ لە ڤەنێزۆئێلا ئەنجامدراوە ئەویش تەنیا لە پێش چاوی ٧٠٠ تەماشاچی.
ئەم یارییە هەرچەندە کە ڕەوتێکی تەدارەکاتیی هەیە بەڵام سەرکەوتن لەو دا بۆ هەر دوو تیم ولاگرانیی ئەوان گرنگایەتیی یەکجار زۆری هەیە .باشە بزانن لە میامی کە بەشی زۆرتری داڕشتی حەشیمەتی لە ئەسپانیایی زمانەکان پێکهاتووە، بۆ دیتنی ئەم یارییە بڕی ١٧٢ تا ١٢٨٢ یۆرۆ دەبێ بدەن . نرخی بازاری ڕەشی دیتنی ئەو یارییە لە یاریگە ، گەییشتۆتە ٢٠٠٠ یۆرۆ کە لەچاو نرخی دیتنی ئەم یارییە لە ئەسپانیا ڕێژەیەکی سەرسوور هێنەر دێتە ئەژمار بەڵام ئەمە نەبۆتە هۆی ئەوەی تا ڕادەی پێشوازیی لەو یاریزانانە کەم بێتەوە.
گرنگترین یاریزانێک کە باسی ئەوە دەکرێت رەنگە سبەێنی بەشداری ئەو یارییە ناکات ڕۆناڵدۆیە وئەمڕۆیش ڕاگەیاندراوە تۆنی کرۆس لەبەر بریندار بوونیی کلاسیکۆ لە دەست ئەدات . هەواڵی باش بۆ ڕیالییەکان ئەوەیە کە سرخیۆ ڕامۆس دەگەڕێتەوە .