ته‌مووز 30, 2017 09:18 Asia/Tehran
  • دەس پێ بوونی فستیڤاڵی فەرهەنگی هۆز و ئەتنە ئێرانییەکان لە تاراندا

یەکەمین فستیڤاڵی فەرهەنگی هونەری "ئێران لە تاران" بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە ئامادە بوونی هۆز و گرووپە هونەرییەکانی 25ی پارێزگای ئێران لە باخی گشتی جەوانمەردانی تاران کراوەتەوە.

چه‌ند وێنه له به‌شداری هۆزه ئێرانیه‌کان له‌م فستیڤاڵەدا

لەم فستیڤاڵەدا بۆ ماوەی 15 شەو، خەڵکی کورد و تورکمەن، ئازەربایجان، سیستان و بەلووچستان، کورمانجەکانی خوراسان، میوانانێک لە بوشێهر، گێڵان، لوڕستان و هۆزە ئێرانییەکانی دیکە بەشداری دەکەن و بە دەسکار و دیارییەکانی تایبەت بە ناوچەکانی خۆیان وەکوو جاجم و بەڕە و خاتەم کاری و خۆراک و خواردمەنی و شیرینی خۆماڵی، میوانداری دەکەن لە ئامادە بووانی ئەو فستیڤاڵە.

چه‌ند وێنه له به‌شداری هۆزه ئێرانیه‌کان له‌م فستیڤاڵەدا

دیاریکردنی جێ و شوێنی ئافرەت لە نێوان هۆز و ئەتنەکان، دیاریکردنی تایبەتمەندیگەلێکی وەکوو جوامێری، نیشتمان دۆستی و پێبەند بوون بە یەکیەتی و یەکڕیزی نیشتمانی و ئایینی لە نێوان هۆز و ئەتنە ئێرانییەکان وپیشاندانی شێوازی ژیانی ڕەسەنی ئێرانی لە ئامانجەکانی بەڕێوەچونی ئەم فستیڤاڵەیە.

وێنه‌یێک له‌ به‌شداری تورکه‌مه‌نه‌کان له‌م فستیڤاڵەدا

هەروەها دەسکار و هونەر و دیاری و خۆراکی خۆماڵی 25 پارێزگای وڵات لە پتر لە 60 غورفە و ڕەشمالی هۆزە کۆچەرییەکان لە شوێنێک بە بەرینایی 5 هەزار مەتری دووجا خراوەتە بەرچاوی هۆگران و ئامادە بووان.

چه‌ند وێنه له به‌شداری هۆزه ئێرانیه‌کان له‌م فستیڤاڵەدا

 

سەرپەیڤ