هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو بە جێگری پالەوانیی جیهان
لە کۆتایی ڕکابەرییەکانیی زۆرانی فەرەنگی پالەوانی جیهان کە لە ماوەی ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە(٣٠ و ٣١ گەڵاوێژ) لە پاریس دا بەڕێوە چووە ، زۆرانبازانیی ئێرانی توانیان بە دەسخستنیی سێ مێدالیای برۆنز جێگری پالەوانەتیی ئەو ڕکابەرییانە دەسبخدەن.
هەڵبژاردەی زۆرانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە هەشت زۆران باز لەم ڕکابەرییانە دا بەشداری کردبوو ،توانیی تەنیا لە یەکەم ڕۆژی ئەم ڕکابەرییانە دا سێ مێدالیا دەستبخات.لە کێشی ٧١ کیلوگرام، محەممەد عەلی گەرایی توانیی بولکۆادزە، زۆرانبازی گورجی و نیکوغوسیان لە فەرەنسا شکست بدات ، بەڵام لە ئاکام دا بەرامبەر فرانک شتابلێر پالەوانی جیهان لە ئاڵمانیا دۆڕاندیی.
لە کێشی ٧٥ کیلو گرام، سەعید عەبدۆلی یارییەکەی بەرامبەر ڤیکتۆر نێمێس لە سێربستان دانا ، بەڵام لە ئاکام دا بە سێ بردنەوەی بەردەوام بەرامبەر فەرەنگی کارانیی کازاخستان، ئەرمەنستان و بیلاڕووس توانی لە سەر سەکۆی سێهەم دا ڕاوەستێت .
لە کیشی ٨٥ کیلو گرام، حسەین نوری گەییشتە قۆناخی بەر لە فیناڵ بەڵام لەم قۆناخە دابەرامبەر دنیس کۆدڵا، زۆران بازی ئەڵمانیا یارییەکەی دانا. ئەو لە دوا هەوڵی بۆ دەسخستنیی مێدالیای برۆنز، ئیسلام عەبباسۆف لە کۆماری ئازەربایجانیی شکست دا.
لەم ڕکابەرییانە دا هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگی ڕوسیا بە ٤٦ پشک پلەی یەکەمیی دەستخست، هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٣٦ پشک پلەی دووهەمیی دەسخست و هەڵبژاردەی تورکیایش بە ٣٤ پشک پلەی سێهەمیی بە خۆتەرخان داوە . ئەوە دووهەمین جارە کە هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگی ئێران لە ڕکابەرییەکانیی جیهانیی دا ، جێگری پەلەوانیەتی دەستخستووە .وە ئێستا با پێکەوە ڤیدئۆیەک لە لێهاتوویی و تەکنیکی بانی وەرزشی پالەوان "محەممەد عەلی گەرایی" ببینین کە دەبێتە هۆی سەرسوور مانیی تەماشاچییەکان و ڕاپۆرتنێری دەرەوەیی " هەر بژیت پالەوان" .
شایانی باسە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ زایینی دا هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای ئۆلەمپیکی پێکەن لە ڕکابەرییەکانیی جیهانی "هێرنینگ"ی دانیمارک پلەی جێگری پالەوانیەتی دەسخستووە، هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ٢٠١١ زایینی و لە ڕکابەرییەکانی جیهانی تورکیایش پلەی سێهەمی دەسخستبوو و هەر وەها هەڵبژاردەی زۆرانی فەرەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ٢٠١٤ زایینی بۆ یەکەم جار لە ئۆزبەکستان دا بوو بە پاڵەوانی جیهان.