ئاب 30, 2017 13:18 Asia/Tehran
  • ٨ ی خەرمانان ، ڕۆژی خەباتی دژی تیرۆریزم

تیرۆریزم لە بنەڕەتیترین کێشەکانی کۆمەڵگای جیهانی و لە مەترسیدارترین هەڕەشەکانی دژی مافی گەل و ئاسایشی نیشتمانیە. بە درێژایی مێژوو بەتایبەت لەم سەدەی دواییدا ، تیرۆر ، یەكێك لە گرنگترین هەڕەشەکانی دژی ئاشتی و هێمنایەتی جیهانی بووە.

شەهید محەممەد عەلی ڕەجایی ، سەرۆک کۆمارو شەهید محەممەد جەواد باهونەر ، سەرۆک وەزیرانی ئێران لە ساڵی ١٣٦٠ی کۆچی هەتاوی

ڕۆژی هەشتەمی خەرمانان ، کە بە ناوی ڕۆژی دژایەتی لەگەڵ تیرۆریزم ناودێر كراوە ، ڕێکەوتە لەگەڵ هەڵمەتی  تیرۆریستی بەرامبەر بە كاربەدەستانی پایەبەرزی ئێران  لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی کە بووە هۆی شەهید بوونی دوو هاوڕێی لەمێژینەی شۆڕشی ئیسلامی و دوو ڕێنمای زانست و پارێزکاری ، شەهید محەممەد عەلی ڕەجایی ، سەرۆک کۆمار و شەهید محەمەد جەواد باهونەر ، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەمان و چەند کەسێک لە هاوڕێیانیان.
فیلمێک لە ڕووداوە تیرۆریستیەکەی هەشتەمی خەرمانانی ١٣٦٠ی کۆچی هەتاوی – بینای سەرۆک وەزیران:

ئەم کردەوە تیرۆریستیە  بە دەستی دژبەرانی  شۆڕشی ئیسلامی و تاقمە نەیارەكانی هاوپەیوەند  بە گرووپە سیخوڕی و شۆڤارییەكانی ڕۆژئاوا و  بە ئامانجی نەیارەتی لەگەڵ ویست ئیرادەی بزووتنەوەی گەلی ئێران و بە نیازی هەڵوەشاندنەوەی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بوو ، لە چاو تیرۆرەكانی  دیکە ی دونیا بە هۆی شەهیدبوونی کەسانی یەکەم و دووهەمی دەمودەزگای بەڕێوەبردنی وڵاتێک بەتەواوی بێوێنە دێتە ئەژمار.

ئێران ، قوربانی تیرۆریزم

ئێران ، قوربانی تیرۆریزم

ئەمریکیەکان بۆ ماوەی دوو دەیە ، ڕێکخراوەی تیرۆریستی مونافقینیان (موجاهیدینی خەڵق) لە ژێر چەتری پشتگرانەی ماڵی ، ڕامیاری و پڕۆپاگەندەیی خۆیان گرت و لە جەنایەتەکانی  ئەوان لە دژی گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانییان کرد .

ئەم تاقمە بە شێوەی قین لەبەرانەو تیرۆری سیاسی ، بە نیازی لەنێو بردنی فیزیکیی كاربەدەستانی کارامەو پلان داڕێژەری هزریی نیزامەوە بوون تا بە خەیاڵی خۆیان بە وەدیهێنانی بۆشایی جیددی لە شوێنە هەستیارەكانی حكوومەت بوار بۆ خستنی كۆماری ئیسلامیی ئێران خۆش بكەن

شەهیدانی میحراو ، شەهیدانی حەوتەمی پووشپەڕو هەشتەمی خەرمانان ، شەهیدانی وەکوو لاجوەردی ، قەرەنی و سەییاد شیرازی لە قوربانیانی تیرۆریسم بوون کە بە دەستی چەپەڵی مونافقین شەهید بوون. ملهۆڕان و زلهێزەانی جیهان  نەك تەنیا كاردانەوەیێكیان لەهەمبەر ئەم چالاکیە تیرۆریستیانە پیشان نەدا بگرە پاڵیشتیشیان كرد.

تیرۆریزمی دەوڵەتی

تیرۆریزمی دەوڵەتی

یەکێک لە شەرمەزارترین جۆرەکانی تیرۆریسم ، تیرۆریسمی دەوڵەتیە ، بەو مانایە کە کوشتن و لەناو بردنی فیزیکی  ، لە چوارچێوەی یاسا لە لایەن پەرلەمان یا دەوڵەتەوە پەسەند دەكرێت.

ئێستاکە ، سەرەکیترین ناوەندی تیرۆریسمی دەوڵەتی ، ڕژیمی زایۆنیستیە. بۆ نموونە جارێك لە ئەنجمەنی ئاسایشی ئیسرائیل ، هێرش بۆ چل ناوەندی سەرەکی ناوچەکانی سەربەخۆی فەلەستین و تیرۆری بیست و شەش کەسایەتی فەلەستینی پەسەند کرا ، بەڵام هیچکام لە سەرۆکانی کۆشکی سپی و ڕێبەرانی ڕۆژاوایی نەیانگوت کە ئەم هەنگاوانە لەگەڵ مافی جیهانی مرۆڤ ناتەبایە. لە حاڵێكدا بێتوو ئیسرائیل سەدان تیرۆر ئەنجام بات ، تیرۆریست نایتە ئەژمار ، بەڵام ئەگەر موسوڵمانێک لەهەمبەر جەنایەتی زایۆنیستەکان بەرگری بكات ، دۆخی بەرگرانەی ئەو بە تیرۆر شی دەکەنەوە.

بە هیوای لەناو چوون و بنەبڕ بوونی تیرۆریزم بەتایبەتی لەنێو چوونی تاقمی تیرۆریستیی داعش و سەقامگیر بوونی  ئاسایش و هێمنایەتی لە سەرانسەری جیهان دا.

 

سەرپەیڤ