ئه‌یلوول 20, 2017 13:03 Asia/Tehran
  • ئەنجامی یەکسانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی سەرداری بۆکان لەگەڵ هەڵبژاردەی شوهەدای بابولسەر

دیداری تیمەکانی تۆپی پێی سەرداری بۆکان و شوهەدای بابولسەر لە حەوتەی سێیەمی خولی چوونی ڕکابەرییەکانی لیگی دەستە دووی یانەکانی وڵات بەئەنجامی یەکسان کۆتایی پێهات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لەو پێشبڕکێیانەدا هەڵبژاردەی سەرداری بۆکان سەرلەئێوارەی دوێنێ سێ شەممە لە یاریگەی پێنج هەزار کەسیی خاتەمولئەنبیای ئەو شارە میوانداری تیمی شوهەدای بابولسەر بوو کە پاش ٩٠ خولەک هەوڵدان، دوو تیم بە ئەنجامی دوو بە دوو و بێ بردنەوە، کۆتاییان بەیارییەکە هێنا.

لەویارییەدا وەحید حاج عەرەبی لە خولەکی٤٥دا گۆڵی بۆ تیمی سەرداری بۆکان تۆمار کردهەتا لەنیوەی یەکەمدا، تیمی میواندار سەرکەوتووانە بچێتە شوێنی پشوودان. بە دەسپێبوونی نیوەی دووهەمی یارییەکە، تیمی سەرداری بۆکان بوو کە زۆر زوو و لە خولەکی٤٨دا بوو بەخاوەنی دووهەم گۆڵی کە عەبباس کەنددڵ تۆماری کرد. بەڵام لە درێژەی یارییەکەدا جەواد غولامی یاریزانی تیمی شوهەدای بابولسەر لە خولەکەکانی ٧٠ و ٧٤ی یارییەکەدا توانی دوو گۆڵ لەتیمی خەنیم (سەرداری بۆکان) بدات و ئەو یارییە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

تیمی سەرداری بۆکان لە سێهەم ئامادەبوونی خۆی لە لیگی دەستەدووی وڵات لەگەڵ تیمەکانی کاسپیەنی قەزوێن، ئیستقلالی ئەهواز، شارەوانیی کاشان، نەوت وگازی گەچساران، هەفی سمنان، شارەوانیی بەندەرعەبباس، شاهینی ماهشەهر، شارەوانیی ئورومییە، پێرسپۆلیسی مەشهەدو شوهەدای بابولسەر هاوگرووپە.