ڕێککەوتنی نەوتی نێوان ئێران و عێراق
May 31, 2025 19:08 Asia/Tehran
وەزیری نەوتی ئێران باسی گەشەی کێڵگە هاوبەشەکانی سەندباد و خوڕامشاری کرد لە نێوان عێراق و ئێراندا بە پێی ڕێککەوتنی نێوان دوو وڵات
موحسین پاکنەژاد وەزیری نەوتی ئێران وتی لە سەفەرەکەمدا بو عێراق لە گەڵ وەزیری نەوت و وەزیری وزەی ئەو وڵاتە لە بواری کەل و پەلی پێویستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی وتووێژم کرد و ڕێککەوتنگەلی باشمان لەم پەیوەندییەدا لە نێوان دوو وڵات واژۆ کرد وەزیری نەوتی ئێران هەروەها ئاماژەی کردە گەشەی کێڵگە نەوتییەکانی نێوان ئێران و عێراق و وتیشی گەشەی کێڵگەی هاوبەشی سەند باد کە لە خاکی عێراق دایە و کێڵگەی خوڕامشار کە لە خاکی ئێراندایە لێکگەیشتنگەلێکمان هەبوو کە بەم زووانە دەچێتە واری جێبەجێکرانەوە .