بە بیانووی ڕۆژی جیهانی گەشتیاری
ئەمڕۆ چوار شەممە، رۆژی جیهانی گەشتیارییە. لە ساڵی ١٩٨٠، ڕێکخراوی جیهانی گەشتیاری ڕێکخراوی نەتەوەکان ، هەموو ساڵێک رۆژی ٢٧ ی سیپتەمبەر وەکوو رۆژی جیهانی گەشت یاری دەکەن بە جەژن .
دیاریکردن و پەسەند کرانی ئەو ڕۆژە، خالێکی وەرچەرخان لە گەشتیاری جیهانی دێتە ئەژمار . هەرساڵ شارومەندێک لە وڵاتیکی میوانداری دانیشتنی ڕێکخراوی جیهانی گەشتیاری لە رۆژی جیهانی گەشتیاری ٢٧ سێپتەمبەر بە دروشمی گەشتیاری پاوەجێی ئامرازێک بۆ پەرە لە شاری دۆحەی وڵاتی قەتەر بەڕێوە دەچێت.
ئەم هەڵبژاردنە جەختێکی دیسانەوەیە لە سەر پەسەند کرانیی ساڵی ٢٠١٧ وەکوو "ساڵی نێو دەوڵەتی گەشتیاری پاوەجێی، ئامرازێک بۆ پەرە" .
ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی جیهانی گەشتیاری UNWTO لەساڵی ٢٠١٦ باس لە وە دەکات سەرە رای کێشەی زۆر ، ساڵی ٢٠١٦ سالێکی یەکجار باشی تر لە گۆڕەپانیی گەشتیاری نێو دەوڵەتی بوو . بۆ حەوتەمین ساڵی بەردەوام ، ژمارەی گەشتیارانی نێو دەوڵەتی گەشەی بووە و گەییشتۆتە یەک ملیار و ٢٣٥ ملوین کەس .
ئەمڕۆکە بە زۆرتر بوونیی ژمارەی گەشتیاران لە ئاست جیهان دا و بە مەبەستی پاراستن، ئاگاداریی و پشتگری لە ژینگە، داڕشتەکانی کۆمەڵایەتی ، کەڵتورەکان و داب و نەریت، چەمک ومانای تازەی "گەشتیاری پاوەجێی" لە بەر سەرنجی کۆر ونێوەندەکانیی جۆر بە جۆر بەتایبەتی کۆرو نێوەندەکانی زانستی دایە .
ئێران بە دروشمی " خەڵکانێکی دلۆڤان بەئامێزی ئاوەلا، کەڵتووری کۆن و لێوانلێو لە ڕەمز و ڕاز" براوەی ڕکابەریی بۆ میوانداریەتیی کۆنوانسیۆنیی جیهانی ڕێشاندەرانی سەفەری گەشتیاری(توور) لە ساڵی ٢٠١٧ لە سەرانسەری جیهان دا بوو .
بە گوێرەی ئامارەکانی ڕیکخراوی جیهانی گەشتیاری جیهانی، ئێران بە هۆی سۆینە سەرنجڕاکێشەکانیی کە زۆریشن لە ڕیزی ١٠ وڵاتی یەکەمی دونیا لە ڕوانگەی گەشتیاری دەتوانێ بێت و پۆتانسییەلی پێشەنگ بوونی هەیە لە ئاست ناوچەکە و جیهان دا.
چاوەڕێ بینینی ئێوەین لە ئێران دا