۹۷ خوێندکاری بیانی له زانکۆی پارێزگای کوردستاندا دەخوێنن
له ئێستادا ۹۷ خوێندکاری بیانی له قۆناغی ماسته‌ر و دوکتورای زانکۆی کوردستاندا لە شاری سنە سه‌رقاڵی خوێندنن.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی زانکۆ کوردستان ڕایگه‌یاند که له ئێستادا ۹۷ خوێندکاری بیانی له قۆناغی ماسته‌ر و دوکتورای زانکۆ کوردستان سه‌رقاڵی خوێندنن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م ڕێژه‌یه ۸۳ که‌س له قۆناغی ماسته‌ر و ۱۳ که‌سی دیکه‌ش له قۆناغی دوکتورا وانه ده‌خوێنن که هه‌موویان که‌سانی بیانین.
زانکۆ کوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه که پارێزگای کوردستان به هۆی هاوبه‌شی زمانی و فه‌رهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ده‌توانێت خوێنکاری زیاتر له‌م وڵاتانه به تایبه‌ت عێراق وه‌ربگرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پلانی باشیان داڕشتووه.
له ئێستادا زانکۆ کوردستان له سنه زیاترین هاوکاری ده‌ره‌کی له‌گه‌ڵ زانکۆکان و خوێندکاره‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه و ئه‌مه‌ش به هۆی نزیکایه‌تی فه‌رهه‌نگی و مێژووی زیاتری نێوان ئه‌م دوو ناوچه‌یه. زانکۆ کوردستان پلانی هه‌یه تاکوو ئاستی هاوکارییه زانستییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان زیاتریش بکات.
شایانی باسه که زانکۆ کوردستان له ئیستادا زیاتر له ۱۰ هه‌زار خوێندکاری هه‌یه، له قۆناغی ماسته‌ر ۲۸ به‌ش و له قۆناغی دوکتوراش ۶ به‌شی هه‌یه و له ڕووی زانستییه‌وه یه‌کێکه له زانکۆ هه‌ره باشه‌کان که ئاستی ئێران و جیهاندا.